ئاكنجيێن سەر ئهردى ژمارەیەكا نوو بۆراند
نهوا
بەپێی ئامارێكی نوێی نەتەوە یەكگرتوەكان، ئێستا ژمارەی دانیشتوانی سەر گۆی زەوی حەوت ملیارو نیوی تێپەڕاندوەو چاوەڕوانیش دەكرێت 2023 بگاتە 8 ملیار كەس.
بەپێی ئامارێكی نوێی نەتەوە یەكگرتوەكان كە رۆژی پێنجشەممە 27-4 بڵاوكرایەوە، دوای ئەوەی ساڵی 2011 ژمارەی دانیشتوانی سەر گۆی زەوی 7 ملیار كەسی تێپەڕاند، ئەمڕۆ ژمارەی مرۆڤەكانی سەر ئەم هەسارەیە گەیشتە 7.5 ملیار كەس و چاوەڕوانیش دەكرێت لەساڵی 2023 دا بگاتە 8 ملیار كەس.
بەپێی ئامارەكە كۆی گشتی مرۆڤی نێرینە بریتییە لە 3.783 ملیارو كۆی گشتی مرۆڤی مێینەش بریتییە لە 3.717 ملیار كەس.
ئەوەش رونكراوەتەوە، 42%ی مرۆڤەكانی سەر زەوی هێشتا تەمەنی 24 ساڵیان تێنەپەڕاندوە، 62%ی مرۆڤەكانیش لەكیشوەری ئاسیا دەژین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی