حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

“وه‌لاتيه‌كێ دى ژبه‌ر شاشيا نۆژداران تووشی نەخۆشيه‌كێ دبت”

“وه‌لاتيه‌كێ دى ژبه‌ر شاشيا نۆژداران تووشی نەخۆشيه‌كێ دبت”
K24 – ھەولێر

بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی بۆ كوردستان24 نێردراون، ھاووڵاتیەكی دیكە لە شاری كەركووك بەھۆی ھەڵەی پزیشكیەوە دەستی تووشی نەخۆشی بووە.

لەو بەڵگەنامانەی بۆ كوردستان24 نێردراون ھاتووە: “لە نەخۆشخانەی (دارالحکمە)ی شاری کەرکووک، دوای نەشتەرگەری منداڵبوون بۆ ژنێك، شەو دەرزیەک کە ناوی (Tramadol I.V , I.M ) بە هەردوو جۆر بەکاردێت بەڵام (Slow IV)ە کەچی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی تیمه‌ پزیشكییه‌كه‌ به‌ ناوی (ز) بەیەک پاڵ دەرزیەکە لێدەدات و دەبێتە هۆی تەقینی دەمار لە دەستی چەپ و بە شێوەیەکی خێرا دەستەکە هەڵەئاوسێت و رەنگی شین و مۆر دەبێتەوە تا دەگاتە رادەی نەمانی جوڵە و خوێن بەربوون”.

لە بەشێكی دیكەی ئەو نامەیەی لەگەڵ وێنەكان وەك بەڵگە بۆ كوردستان24 نێردراوە دەڵێ: “دوای رووداوەكە بەپەلە بانگی دکتۆرەکان دەکەن کەچی وڵامیان نییە و دەڵێن “هیچ نییه خۆی چاک دەبێت”.

بەگوێرەی نامەكە: “نەخۆشەکە دوای ئەوەی دەستی وای بەسەردێت، جارێكی دیكە سڕدەكرێت بۆ ئەوەی پشكنین بۆ دەستی بكەن ئەویش بە دكتۆر و پەرستارەكان دەڵێ”توخوا دەستم نەبڕنەوە با وەک سەنام بەسەرنەیەت” دکتۆرەکە توڕەدەبێت و دەڵێت مادام وات وت بڕۆ دەرەوە من هیچت بۆ ناکەم “.

ھەرچەندە وێنەی دەستی ئەو ھاووڵاتیە و چەندین زانیاری دیكە لەبارەی ئەو رووداوە بڵاوكراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ دەزگایەكی فەرمی ھەواڵەكەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا كچێك ته‌مه‌ن 2 ساڵ و نیو، بەناوی سه‌نا حسام، لەشارۆچكەی ئاكرێی سەر بە پارێزگای دھۆك، بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی سكچوون، گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام وه‌ك كەسوكاری گوتیان، به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی پزیشكییه‌وه‌، تووشی نەخۆشیەكی گران بوو لە دەستی و دوای چەند رۆژێك نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا و ده‌ستییان بڕییه‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi