ئەنفلۆنزا بالندا گەهشتە ئيرانێ
رووداو-سلێمانی
رێکخراوی جیهابیی بۆ تەندروستی ئاژەڵان بە پشتبەستن بە راپۆرتێکی وەزارەتی کشتووکاڵی ئێران رایدەگەیێنێ کە چەند حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای باڵندە لە باکووری ئێران تۆمارکراون، ئەوەش بەپیی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە لە ماڵێکی شاری مەحموودئابادی باکووری ئێران کە 230 پەلەوەری تێدابوون، 10 پەلەوەر بەهۆی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە لە جۆری (H5N1) مردوون، بۆیە بڕیاردراوە هەموو پەلەوەرەکانی ماڵەکەلەنێوببرێن.
ڤایرۆسی (H5N1) بەوە ناسراوە کە بە خێرایی لەنێو پەلەوەرەکان بڵاو دەبێتەوە.
ساڵی رابردووش ئەنفلۆنزای باڵندە لە ئێران بڵاوبووەوە، بەڵام ئەوکات ڤایرۆسە تووشکەرەکە لە جۆری (H5N8) بوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی