كانونی یه‌كه‌م 05, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بھێزترین كچێن رێبەرێن جیھانێ بناسە

بھێزترین كچێن رێبەرێن جیھانێ بناسە

K24 – ھەولێر

ژنانی سەركەوتووی كار و بازرگانی كە ناو و مووچەی فەرمییان نییە، دیاردەیەكی نوێی روو لە بەرزبوونەوەی كچانی ریبەرانی جیھانە.

ئیڤانكا ترەمپ كچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كۆشكی سپی ژووری تایبەتی خۆی ھەیە و پێگەی خۆی وەك بەھێزترین ژن لە ئیدارەی باوكی قایم كردووە.

ئیڤانكا 35 ساڵی ھەرچەندە پۆستێكی فەرمی و مووچەی نییە، بەڵام دەستپێڕاگەیششتنی بە دیكۆمێنت و بەڵگەنامە نھێنییەكانی حكومەتی دەبێت.

ئیڤانكا خاوەن كۆمپانیایەكی بەرھەمھێنانی جلوبەرگ و كەرەستەی ئارایشی ژنانە و لە ژوورە نوێیەكەی لە كۆشكی سپی بە مێردەكەی جراد كۆشنێر پەیوەست دەبێت، كە راوێژكاری باڵای باوكییەتی.

مەریەم نەواز شەریف كچی نەواز شەریف سەرۆكوەزیرانی پاكستان
مەریەم نەواز شەریف 43 ساڵی كچی نەواز شەریف سەرۆكوەزیرانی پاكستانە.

لە سەرەتادا سەرقاڵی رێكخراوی خێرخوازی خانەوادەكەی بوو. لە ساڵی 2013 رۆڵێكی بەرچاو لە بەڕێوەبردنی كەمپینی سەركەوتووی باوكی بۆ دووبارە ھەڵبژاردنی ھەبوو.

رۆژنامەنووسی بی بی سی بەشی ئوردو لەبارەی مەریەم دەڵێت “ھەمیشە لە خواست و باسەكان دایە و ئەگەر نەڵێم میراتگری سیاسی باوكییەتی، بە ئاشكرا بووەتە كەسێكی بەھێز.

لە بەڵگەنامەكانی پاناما ناوی ھاتووە كە كۆمپانیا و ژمێری بانكی رانەگەیاندراو لە دەرەوە ھەیە و دادگای باڵای پاكستان بەم زووانە لەم بارەوە بڕیارەكەی دەدات كە دۆسییەكەی لە ژێر لیكۆڵینەوە دایە.

كاترینا كچی ڤیلادمیر پوتین سەرۆكی روسیا
كاترینا كچی ڤیلادمیر پوتین سەرۆكی روسیا لە ساڵی 2015 ناسراو بوو. پوتین لە بارەی خێزانەكەی زۆر پارێزگارە.

كاترینای 30 ساڵی لەگەڵ كوڕی یەكێ لە ھاوڕێیانی باوكی ھاوسەرگیری كردووە و پێكەوە سەرمایەیەكی 2 میلیار دۆلارییان لە پیشەسازی گاز و پێترۆكێمیا ھەیە.

ئێستا پرۆژە حكومییەكانی تایبەت بە “گەشەی ھزری” لە زانكۆكان بەڕێوە دەبات و لە كیبركێی رۆك ئەند رۆل ئاكرۆباتیك لە سویس لە ساڵی 2013 پلەی سێیەمی بەدەستھێا.

سومەیە ئەردۆغان كچی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ ھاوسەرەكەی
سومەیە ئەردۆغان 31 ساڵی بچووكترین كچی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیایە.

لە بریتانیا و ئەمریكا زانستی سیاسی خوێندووە و باوكی بە غەزالەكەم بانگی دەكات و راوێژكاری باوكی بووە، ئەوكاتەی سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان بوو و یاوەری سەردانە دیپلۆماسییەكانی بوو.

یزابێل دۆس سانتۆس كچی سەرۆكی ئەنگۆلا
ئیزابێل دۆس سانتۆس 43 سالی كچی سەرۆكی ئەنگۆلا خۆزێ ئێدواردە، كە لە ساڵی 1979 سەرۆكی ئەو وڵاتەیە.

ئیزابێل سەرۆكی كۆمپانیای حكومی نەوتە و لە ساڵی 2013 لە لیستی گۆڤاری فۆربێس بۆ دەوڵەمەندانی جیھان دایە، دەوڵەمەندترین و تاكە ژنی ملیاردێری ئەفریقایە و 3.2 ملیار دۆلار سامانی ھەیە.

لە بریتانیا خوێندنی تەواو كردووە و لە پیشەسازی ئەلماس پشكێكی زۆری ھەیە و بە یەكێ لە بەھێزترین ژنانی بازرگانی ئەنگۆلا ناسراوە.

ھەروەھا لە بوارەكانی پیشەسازی كارەبا، نەوت و گاز لە پورتۆگال وەبەرھێنانی كردووە. ئەنگۆلا پێشتر كۆلۆنیالی پورتۆگال بوو.

ئازادێ رەحمان كچی ئیمامعه‌لی ره‌حمان سه‌رۆكی تاجیكستان
ئازادێ رەحمان 39 ساڵی كچی ئیمامعه‌لی ره‌حمان سه‌رۆكی تاجیكستانه‌ و ساڵی 2009 بووە جێگری وەزیری دەرەوە.

ئازادێ لە ساڵی 2016 بووە سەرۆكی نووسینگەی باوكی و دواتر بووەتە ئەندامی سنێت.

ھاوسەرگیری لەگەڵ یەكەم جێگری سەرۆكی بانكی ناوەندی كردووە و پێنج منداڵی ھەیە.

ئازادێ یەكە لە 9 منداڵی سەرۆكە كە پۆستی حكومییان ھەیە و كاری بازرگانیشی دەكەن و بنەماڵەی رەحمان بە دەوڵەمەندترین و بەھێزترین ھاووڵاتیانی تاجیكستانن.

ماریلا كاسترۆ كچی رائۆل كاسترۆ
ماریلا كاسترۆ 55 ساڵی كچی رائۆل كاسترۆ و برازای فیدل كاسترۆیە و بە قارەمانی مافی ژنان ناسراوە و پەرلەمانتارە و بە راشكاوانە قسەكردن ناسراوە و ھەروەھا پارێزەری مافی كەمایەتییەكانە و رۆڵی ھەبووە لە پەسندكردنی یاسای گۆڕینی رەگەز بێ بەرامبەر و بەرەنگاربوونەوەی ئەیدز و یەكسانی مافی ھاورەگەزبازان. سەرۆكی سەنتەری راھێنانی سێكسە كە دامەزراوەیەكی حكومییە.

سەرچاوە: بی بی سی

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi