مۆبایل وەک هۆکارهكێ سەرەکی يێ ملئێشاندنێ يه
رووداو-DW
مۆبایل بۆ بەشێک لە خەڵکی هۆکارێکی ئاسانکاری و چێژبەخشییە بۆ ژیانی رۆژانە، بەڵام بۆ هێندێکی دیکە، هاوردەکاری گرفتی تەندروستی جۆراوجۆرە، کە یەکێک لە دیاترینی ئەوانە ئازاری ملە.
ئازاری بڕبڕە و ماسولکەکانی مل بەهۆی زۆر بەکارهێنانی کەرەستە ئەلیکترۆنییەکان هێندە بڵاوە، هەندێکجار گرفتەکە بە “مۆبایلە مل” نێودەبرێ.
چیرۆکی کەسێکی تووشبوو
سباستیان بێڵ دەچووە هەر شوێنێک سەرەنجی لەسەر شاشە بوو، بەڵام گرفتێکی لێ پەیدابوو، وەستاندی. “تووشی سەرئێشەیەکی توندبووم، ملم بێئەندازە گرژ و رەق بوو، سەرم دەسووڕا و نەمدەتوانی سەرنجبدەم”.
دوای سەردانی پزیشک، سباستیان وەڵامێکی چاوەڕواننەکراوی بیست، بەوەی پێیگوترا کە مۆبایلەکەی لەپشت ئەو ئازارە نوێیەی ئەوە. لەگەڵ دەستنیشانبوونی حاڵەتەکەی، پزیشک رێنماییکرد سەردانی نێوەندێکی چارەسەری فیزیایی و سرووشتی بکات.
ساشا هۆفمان، چارەسازی فیزیایی، دەڵێ “کاتێک کەسەکە دێت و بەدەست گرژبوونی ملیەوە دەناڵێنێ و ناتوانێ بە ئاسانی ملی بە هەموو لایەکدا بسووڕێنێ، بێئەوەی هیچ زەبرێکی بەرکەوتبێ یان نیشانەی نەخۆشییەکی هەبێ، ئیدی دەزانین کە هۆکاری گرفتەکە مۆبایلە”.
توێژینەوەکان دەڵێن مرۆڤی ئێستا رۆژانە چوار کاژێر بۆ خوارەوە دەڕوانێ، واتە بۆ شاشەی مۆبایل و تابلێتەکەی، ئەوەش بۆ بڕبڕەی مل زیانبەخشە.
کێشی سەر تێکڕا پێنج کیلۆگرامە، بەڵام کاتێک بە فشارەوە بەرەو پێشەوە دەچەمێتەوە، کێشەکەی زیاددەکات بۆ بیستوحەوت کیلۆگرام، دیارەش ئەوەش گوشارێکی سەرباری زۆرە بۆ بڕبڕەکانی مل.
چارە چییە؟
چارەسازی فیزیایی هەوڵدەدات ماسولکەکانی مل بگێڕێتەوە بۆ بارایی ئاسایی پێشوویان و بەهێزیان بکات، ئەویش لە رێگەی هەندێک وەرزش کە کەسەکە دەتوانێ هەر خۆی لە ماڵەوە ئەنجامیانبدات.
هەروەک رێنمایی دەدرێتە کەسەکە کە چۆن مۆبایلەکەی بگرێ بۆ ئەوەی ملی ماندوو نەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی