چه‌ند به‌لگه‌نامه‌یه‌ك: هیتله‌ر د مرنێ دا ساخته‌كاری كريه و ئه‌وكه‌سێ مرى هاوشێوێ وى بوو
خه‌ندان
ئه‌ندامێكی دێرینی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا سی ئای ئه‌ی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، به‌ڵگه‌ی هه‌یه ئه‌دۆلف هیتله‌ر ساخته‌كاری كردووه له مردنی خۆیدا و دواتر بۆ وڵاتی ئه‌رجه‌نتین هه‌ڵهاتووه.
تائێستا وازانراوه ئه‌دۆلف هیتله‌ر، سه‌رۆكی پارتی نازی، له‌گه‌ڵ ئیڤا براونی هاوسه‌ریدا له كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م-دا پێكه‌وه خۆیان كوشتبێت.
بۆب بایر، كه ئه‌ندامێكی دێرینی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكایه، له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نه‌بینراویان ئاشكراكردووه كه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان، هیتله‌ر، له ڕاستیدا توانیویه‌تی خۆی له داگیركاری هاوپه‌یمانان بۆ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ڕزگار بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی میره‌ر-ی به‌ریتانی، تیمه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن هیتله‌ر یه‌كه‌مجار به‌فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربه هێزی ئاسمانی ئه‌ڵمانی و دواتر له‌رێگای ژێر ده‌ریاییه‌كه‌وه گه‌یشتۆته دوورگه‌كانی كه‌ناری و له‌وێوه و له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئارامه‌وه نیازی هه‌بووه سه‌ركردایه‌تی ڕایخی چواره‌م بكات.
ئاشكراكردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له‌میانه‌ی زنجیره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌بێت به‌ناونیشانی ڕاوكردنی هیتله‌ر، كه بۆ كه‌ناڵی هیستری، ئاماده‌كراوه شه‌وی ڕابردوو په‌خشكردنی ده‌ستیپێكرد.
تیم كه‌نه‌دی، له هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای ئه‌مریكاو كه تێوه‌گلاوه له‌ده‌ستگیركردنی ئوسامه بن لادن-ی سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی ئه‌لقاعیده، هاوكاری بۆب بایر ده‌كات.
بایر له‌باره‌ی چیرۆكی مردنی هیتله‌ره‌وه ڕایگه‌یاندووه،” ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ی حكومه‌ت باسی ده‌كات درۆیه، ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌یری ئه‌رشیفی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا بكه‌ن، ئه‌وا لێكۆڵینه‌وه له مردنی هیتله‌ر به كراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه”.
تیمه‌كه‌ی بایر ده‌ڵێن 700 لاپه‌ڕه به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنییان ده‌ستكه‌وتووه و له‌یه‌كێك له به‌ڵگه نامه‌كاندا كه هی ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیایه ڕونیكردۆته‌وه، هیتله‌ر به نهێنی له‌لایه‌ن كاپتن پیته‌ر بۆمگارت، به فرۆكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی نازی له به‌رلین دوورخراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیكه ئاشكرایكردووه، به‌رپرسانی سوپای ئه‌مریكی له ئه‌ڵمانیا شوێنی ته‌رمی هیتله‌ریان ده‌ستنیشاننه‌كردووه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو نییه پشتڕاسیبكاته‌وه كه‌ئه‌وكه‌سه هیتله‌ربێت كه مردووه.
به‌پێی ناوه‌رۆكی به‌ڵگه‌نامه‌كان، هیتله‌ر چیرۆكی مردنی خۆی ساخته كردووه ئه‌وه‌ی مردووه كه‌سێكی هاوشێوه‌ی بووه، چونكه ئه‌و ته‌رمه‌ی له‌لایه‌ن ڕوسه‌كانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه پێنج ئینج له باڵای هیتله‌ر بچووكتره و كه‌لله‌سه‌ریشی بچوكتره.
ئاشكراشیانكردووه، به‌ڵگه‌یان ده‌ستكه‌وتووه له‌و په‌ناگه‌یه‌ی هیتله‌ری تێدابووه ده‌روازه‌ی ده‌رچوونی پێنجه‌م هه‌بووه كه پێشتر باسی نه‌كراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی