كۆیه.. به‌ره‌كێ ئاشى يێ به‌رى 200 سالان هاته ديتن
تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ
له سنووری شاری كۆیه، هاووڵاتیه‌ك به‌رده ئاشێكی دۆزییه‌وه كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی 200 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌ركه‌وت سۆفی، لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ی راگه‌یاند: “ئه‌و به‌رده له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه به‌ناوی ( جوامێر) له‌ناوچه‌ی (ئاشی ئه‌لیاس)ی سنووری شاری كۆیه دۆزراوه‌ته‌وه كه یه‌ك یه‌ك پارچه‌یه و له هه‌وڵداین پارچه‌كه‌ی تریشی بدۆزینه‌وه”.
گوتیشی: ” به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانمان ته‌مه‌نی ئه‌و به‌رده ئاشه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 200 ساڵ پێش ئێستا و به‌ڵام هیچ ئاماژه و نوسینێكی له‌سه‌ر نیه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چ سه‌رده‌مێك”.
زیاتر گوتی: “دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه به‌رده‌كه‌ی پێشكه‌شكردین ئێمه‌ش گواستنمانه‌وه بۆ قشڵه‌ی كۆیه به‌مه‌به‌ستی پاراستن و پێشدانی گه‌شتیارانی شوێنه‌وار”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی