تشرینی یه‌كه‌م 29, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دوو تایبەتمەنديێن نوو ژ واتسئاپ و تێلەگرام

دوو تایبەتمەنديێن نوو ژ واتسئاپ و تێلەگرام

خەندان 11512017_tele5117

ئاپە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوامن لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری و زیادکردنی تایبەتمەندی نوێ بەمەبەستی زیاتر بەرەپێشبردن و گەشەسەندنی تۆڕەکانیان.

لە نوێترین هەواڵیشدا هەردوو بەرنامەی واتسئاپ و تێلەگرام دوو تایبەتمەندیی نوێیان زیادکرد لە میانی نوێکردنەوە (Update)ی بەرنامەکانیان.

تایبەتمەندییەکە لە واتسئاپ

واتسئاپ کە لەلایەن فەیسبوکەوە خاوەندارێتی دەکرێت هەواڵی زیادکردنی (Verify) راگەیاند، کە تایبەتە بە کۆمپانیا و دەزگا و کەسایەتییە گرنگەکان، بۆ ئەوەی لە بوونی هەژماری فەیک و ساختە بەدووربن و بەکارهێنەر بتوانێت هەژمارە دروستەکان بدۆزێتەوە.

تایبەتمەندییەکەی تێلەگرام

لەلایەکی دیکەشەوە تێلەگرام زیادکردنی تایبەتمەندی سڕینەوەی نامە رۆیشتووەکانی راگەیاند کە هاوشێوەی ڤایبەر وایە و بەکارهێنەر دەتوانێت دوای ناردنی نامەکەی رەشیان بکاتەوە، ئەمەش بە تایبەتمەندییەکی گرنگ دادەنرێت.

زیادکردنی ئەو تایبەتمەندییانەش بۆ ئەو دوو بەرنامەیە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەگرێتەوە، سەرەتاش لە وڵاتانی ئەوروپاوە دەستپێدەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi