تایبەتمەندییەكا نوو ژ سناپچات
خەندان 
لە کۆتا نوێکردنەوەیان ـدا بۆ بەرنامەکەیان، کۆمپانیای سناپ لە رێگەی پێگەی فەرمی خۆیانەوە تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ سناپچات راگەیاند کە کارئاسانییەکی زۆر بۆ بەکارهێنەرانی دەکات.
تایبەتەمەندییەکەش بریتییە لە زیادکردنی پلەی لیست بۆ لیستی هاوڕێیان، واتە کاتێک بەکارهێنەرێک بیەوێت سەیری بڵاوکراوەی هاوڕێکانی بکات دەتوانێت ئەو کەسانەی مەبەستیەتی هەڵیانبژێرێت و لیستێک دروست بکات، کە بە کلیک کردن لەسەری تەنیا شتەکانی ئەو هاوڕێیانەی پێشان دەدات کە پێشتر دیاری کردوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
