حوزه‌یران 13, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شنگالێ رۆژه‌كا ئارام پشتى شه‌رى ده‌ربازكر  

شنگالێ رۆژه‌كا ئارام پشتى شه‌رى ده‌ربازكر  

رووداو دیجیتاڵ

ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەیبینن، بنکەیەکی سەربازیی سوپای عێراقە لە شنگال. جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سوپاسالاری عێراق، دوای شەڕی نێوان هێزەکانیان و هێزەکانی بەرخودانی شنگال – یەبەشە چوونەتە شنگال و دەڵێن، دۆخی ناوچەکە ئارام بووەتەوە.

عەبدول ئەمیر شەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، “ئێمە ئاسایش و یاسامان چەسپاند و هەموو رێگەکانمان کردنەوە. هیچ زیانێک بەر دامەزراوە سڤیلەکان و خەڵکی سڤیل نەکەوت. هێزەکانمان لە تەواوی باکوور ئاساییشیان چەسپاندووە.”

شەڕەکەی رۆژی دووشەممەی سنووری ناحیەی سنوونێ و گوندی دووگرێ لە باکووری شنگال، جگە لە کوژرانی سەربازێکی سوپای عێراق و شەڕڤانێکی یەبەشە، بە گوێرەی وەزارەتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان، ئاوارەبوونی لانیکەم 701 خێزانیشی لێکەوتەوە.
رەشید و خێزانەکەی سەرووی 110 کیلۆمەتریان لە سنوونێوە بڕیوە و هاتوونەتە ئێرە لە کەمپی چەمشکۆ لە سنووری قەزای زاخۆ.

رەشید بەرەکات، ئاوارەی خەڵکی ناحیەی سنوونێیە لە شنگال، دەڵێت، “شەڕەکە ئاسایی نەبوو، شەڕی کڵاشنیکۆڤ نەبوو، شەڕی هاوەن و دۆشکە و جۆرەها چەکی دیکە بوو.”

ئێرەش نزیک پردی سحێلایە. ئەم خێزانە پێداویستیە سەرەتاییەکانیان بارکردووە و بەرەو دهۆک کەوتوونەتەڕێ. شەڕ وەستاوە، بەڵام دڵەڕاوکێ ماوە.

سێوێ، ئاوارەیەکی دیکەی ناحیەی سنوونێیە، دەڵێت “سەربازێکی زۆری لێبوون و ترسمان هەبوو و منداڵەکانمان لە مەترسیدا بوون.” ئەو باس لەوە دەکات، جاری دیکەش لە شنگال ئاوارەبوونە و دەڵێت، “ئێستا نازانین لە کوێ نیشتەجێ ببین.”

یەبەشە، بە نزیکەی 800 چەکدارەوە، خۆی بە بەشێک لە فەوجی 80ی حەشدی شەعبی دادەنێت، بەڵام سوپای عێراق پێیوایە بە گوێرەی رێککەوتنی شنگال، یەبەشە وەکو “هێزێکی نایاسایی”، پێویستە شنگال جێبێڵێت.

خاڵ عەلی، فەرماندەی فەوجی لالشی حەشدی شەعبی باس لە هۆکارەکەی بۆ رووداو کرد، ئەو پێی وابوو، فەوجی 80ـی حەشدی شەعبی کە یەبەشەیە، کۆمەڵیک هەڵەی هەن، “ئەوان هەندێک بیری سیاسییان هەیە کە هی 2014یە، ئەوکاتەی پەکەکە هاتووەتە شنگال و ئەوانی پەروەردە کردووە و بیرۆکەی پێداون.”

لەلایەکی دیکەوە یەبەشەش لە راگەیێندراوێکدا جەخت دەکاتەوە لەوەی کێشەی شنگال سەربازی نییە، بەڵکو پرسێکی سیاسییە و ئامادەن بە گفتوگۆ و دیالۆگ کێشەکان چارەسەر بکەن، بەڵام دژی هەر هێرشێکی سەربازی، لەسەر بنەمای بەرگری لەخۆکردن، شەڕ دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi