حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وه‌لاتيێن شنگال: پەکەکێ ئاسایش و سەقامگیریا ده‌ڤه‌رێ تێکدايە

وه‌لاتيێن شنگال: پەکەکێ ئاسایش و سەقامگیریا ده‌ڤه‌رێ تێکدايە

باسنيوز:

ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی شنگال ڕای دەگەیەنن چەکدارانی پەکەکە بوونەتە هۆکاری تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی سنووری شنگال و ئێستا هەر هێز و گرووپێک بۆ مەرامی سیاسیی خۆی لە شنگال کار دەکات و ئێمەش خوازیارین ئەو گرووپانە ناوچەکە چۆڵ بکەن و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بگەڕێتەوە شنگال.

حەسەن حەجی، یەکێک لە هاووڵاتیانی خەڵکی “سیبا شێخدرێ” لە قەزای شنگال بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێستاش پەکەکە لە ڕفاندنی گەنجانی ئێزدی بەردەوامە و هەموو چیای شنگالی داگیر کردووە و چەندان تۆنێل و سەربازگە دروست کردووە و چوون بۆ چیاکەی لە خەڵک قەدەغە کردووە و ئێمە داواکارین ئەو گرووپ و هێزە بیانییانە شنگال چۆڵ بکەن هەتا ئارامی بگەڕێتەوە ناوچەکە و داواکارین هێزی پێشمەرگەی کوردستان بگەڕێتەوە شنگال و پاراستنی ئێمە بگرێتەوە ئەستۆ و ئەوە شەش ساڵە ئێمە لەبن خێوەتدا دەژین و تەنیا داخوازیمان ئاسایش و سەقامگیری و گەڕانەوەمانە بۆ شوێن و ماڵی خۆمان”.

ئەو هاووڵاتییە گوتیشی: “ئێستا هیچ ئیدارەیەکی شەرعی لە شنگال نییە و کەسانی بیانی شنگال بەڕێوە دەبەن و کەس نازانێ ڕەوشی شنگال چی بەسەر دێت، بۆیە لەبەر ئەمەشە خەڵک ناتوانن و ناوێرن بگەڕێنەوە و دەترسن، چونکە زۆر گرووپ و هێزی چەکدار لەناو شنگال جێگیر کراون”.

هەر لەمبارەوە عەباس خەڵکی شنگال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەڕاستیدا ئێستا شنگال لە ڕەوشێکی ناخۆشدایە و ئەو هێز و لایەنانەی دەستیان بەسەر شنگالدا گرتووە، سیاسەتیان لە بەرژەوەندیی خەڵکی شنگالدا نییە و تەنیا بەدوای بەرژەوەندی و مەرامی سیاسیی خۆیانەوەن و ئێمەش دەمانەوێ ئاسایش لە سنوورەکە جێگیر ببێت”.

سەعدوون موراد، دانیشتووی قەزای شنگال گوتی: “ئێستا بەهۆی ناسەقامگیرییەوە هیچ خزمەتگوزاییەک لە شنگال نییە و ئێمە داواکارین وازمان لێ بهێنن با بچینەوە سەر ماڵ و ژیانی خۆمان و داواکارین پێشمەرگە بگەڕێتەوە و ئەوەش دەبێتەوە هۆی ئەوەی خەڵک بە ئاسوودییەوە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان”.

قاسم شەرۆ هاووڵاتییەکی دیکەی دانیشتووی قەزای شنگال بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: “ئەو چەکدارە بیانییانەی کە هاتوونەتە ناو شنگال کە هەموویان سەر بە پەکەکەن، تەنیا کار بۆ تێکدانی ڕەوشی شنگال دەکەن، داواکارین پەکەکە بڕوات و لە شوێن و ناوچەی خۆیان خەبات بکەن و ڕزگاری بکەن، با پەکەکە ئەوە بزانێ کە هەتا یەک کوردی ئیزدی مابێت، شنگال بۆ پەکەکە نابێت و ئێمە ناهێڵین لەناو شنگالدا بمێننەوە، چونکە جێگە و شوێنی ئەوان نییە و دەبێ چۆڵی بکەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi