وەزیرێ نافخۆ:حکوومەتا هەرێما کوردستانێ دوو هەزار کچێن ئێزدی رزگارکرينه
باسنيوز:
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی زۆری داوه بۆ رزگاركردنی زیاتر له دوو هه‌زار ئافره‌ت و كچی ئێزدی له‌دەستی داعش، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی سه‌دانی تر كه له‌لایه‌ن داعش رفێندراون دیار نییە و هەوڵەکانمان بەردەوامەن.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی هەڵسەنگاندنی بیست ساڵەی بڕیاری تایبەت بە ئافرەتان لە ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی١١ی٢٠٢٠ لە هەولیر گوتی: “جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه ئه‌مڕۆ له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا باس له ڕفاندن و كۆیلایه‌تیی ئافره‌تان بكه‌ین، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی زۆری داوه بۆ رزگاركردنی زیاتر له دوو هه‌زار ئافره‌ت و كچی ئێزدی له كۆیلایه‌تی، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی سه‌دانی تر كه له‌لایه‌ن داعشەوە رفێندراون بێسه‌روشوێنن و دیار نین”.
ڕێبەر ئەحمەد لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتیشی: “ئێمه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین به هه‌مو تواناكانمان كار بكه‌ین ئه‌و ئافره‌ت و كچه بێسه‌رشوێنانه بدۆزینه‌وه و بیانگه‌ڕێنینه‌وه باوه‌شی كۆمه‌ڵگە و ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ ئافره‌ت و به‌شداریپێكردنی له بڕیاردان ده‌بێت ببێته كولتوور له‌نێو گۆمه‌ڵگەدا، كه ده‌كرێت یه‌كه‌مجار لەناو خێزاندا بچه‌سپێندرێت و دواتر له قوتابخانه به وانه بگوترێته‌وه”.
گوتیشی: “به‌پێی راپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شداریی ئافره‌ت له دانوستانه‌كانی فه‌رمیی ئاشتیدا زۆر كه‌مه، به‌ڵام هه‌بوونی ئافره‌ت و به‌شداریی كارایان له‌م بوارانه‌دا یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین مه‌رج بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و ئارامی به‌تایبه‌ت له دوای قه‌یران و رووداوه‌كانی جه‌نگ”.
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشی گەیاند: “له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق قه‌یرانێكی زۆر رووبه‌ڕووی ئافره‌ت بووەته‌وه، كه هێشتا ئاسه‌واری رژێمه‌كانی پێشوو له عێراق له‌سه‌ر روخساری ئافره‌ت و كۆمه‌ڵگە زۆر به ڕوونی دیاره”.
ڕێبەر ئەحمەد باسی لەوەش کرد: “هه‌رچه‌نده پێگه و شكۆی ئافره‌ت پارێزراوتر بووه و بە به‌راورد به ناوچه‌كانی تر تا ڕادە‌یه‌كی باش برینه‌كان ساڕ‌ێژ كراون، به‌ڵام به هاتنی داعش جارێكی تر ئافره‌ت به پله‌ی یه‌كه‌م كه‌وتنه‌وه به‌ر شاڵاوی دڕندانه‌ی تیرۆرستان و باجێكی قورسیان داوه”.
وزیری ناوخۆ لە درێژەی ئەم باسەدا گوتیشی: لێره‌دا گرنگیی بڕیاری1325ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به دیار ده‌كه‌وێت كه هەوڵی به‌ستنه‌وه‌ی ئاسایش و ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی به ئاسایش و ئاستی به‌شداریی ژنان له دروستكردنی بڕیار و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان به‌تایبه‌ت له كاتی جه‌نگ و كۆتاییهاتنی كێشه‌كانی داوە، بۆیه زۆر گرنگه پێكه‌وه به یه‌ك تیم هه‌وڵێكی جدی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دووه‌م پلانی نیشتیمانی به شێوه‌یه‌ك دابڕ‌ێژین كه هه‌ر سێ كۆڵه‌كه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی له‌سه‌ر بنیاد نراوه، به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه بریتین له به‌شداریی زیاتری ژنان له سه‌ركردایه‌تی و ناوه‌ندی بڕیاردان، پاراستنیان له توندوتیژی و جیاكاریی ڕه‌گه‌زی، هه‌روه‌ها پارێزگاریلێكردنیان و فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی دور له توندوتیژی.
نموونه‌مان له‌به‌رده‌سته كه ئافره‌ت به‌شدار بووبێت له ناوه‌نده‌كانی بڕیار، یان دانوستانی ئاشتیدا و ده‌ره‌نجامی باشی لێ كه‌وتووەته‌وه، بۆیه ده‌توانین به خۆشحاڵییه‌وه بڵێین له هه‌رێمی کوردستاندا
لەبارەی ئەو بڕیارە و جێبەجێکردنی لە هەرێمی کوردستان وزیری ناوخۆ گوتیشی: كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1325 قۆناغی باشی بڕیوه به‌ڵام هێشتا چاومان له هه‌نگاوی زیاتره، له هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی به‌شداریپێكردنی ئافره‌ت ره‌خسێندراوه له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و كابینه‌ی حكوومه‌ت، له ئیداره خۆجێیه‌كان له ئاستی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان و دادگاكان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان رۆڵ و پێگه‌ی ئافره‌تی له‌به‌رچاو گرتووه له‌و پۆسته وه‌زارییانه‌ی پشكی هه‌رێمن له حكوومه‌تی فیدراڵ”.
له شه‌ڕی داعش ژنان رۆڵێكی كارا و كاریگه‌ریان هه‌وبوه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستاندا، ژنان له هێڵی پێشه‌وه شانبه‌شانی پیاوان جه‌نگان، له‌ناو كۆمه‌ڵگەش خۆڕاگرانه شانیان دا به‌ر هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له‌و كاته‌وه تا ئێستاش تووشی هه‌رێمی كوردستان هاتن”.
له سه‌رده‌می كۆرۆناش ژنان رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئه‌و په‌تا جیهانییه، ژنان له نه‌خۆشخانه‌كان دوور له چاوی ئه‌زیزانیان گیانی خۆیان خستووەته سه‌ر ده‌ست و شه‌ونخوونی ده‌كه‌ن له پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ریی پزیشكی به تووشبوان و گیانی هه‌زاران هاووڵاتیان له مردن رزگار كردووه، له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه چه‌ندین پزیشك و په‌رستاری ژن تووشی په‌تاكه بوون و به‌و هۆیه‌وه هه‌ندێكیان گیانیان سپاردووه.
له نوێترین هه‌نگاوماندا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل حكوومه‌تی فیدراڵ بڕیارمان داوه به دامه‌زراندنی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ئافره‌تانی ئێزدی به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی هه‌لی كار و به‌شداریپێكردنیان له پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی ناوخۆی ش‌نگال، وه‌ك پێزانینێك له قوربانیدانیان له هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان و وه‌ك بڕگه‌یه‌ك له چه‌سپاندنی كۆڵه‌که‌كانی بڕیاری 1325، بۆ به‌شداریپێكردنیان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه به‌شێك له فه‌راهه‌مكردنی ئاساییش له ناوچه‌ی ش‌نگال له چوارچێوه‌ی رێكکه‌وتنی ش‌نگال له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حكوومه‌تی فیدرال”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
