سه‌رۆك بارزانى:كوردستان وه‌لاتێ برايه‌تى و پێكڤه‌ژيانێ يه
وشه:
سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕۆژووی ئێزیدی، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، كوردستان وڵاتی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاند، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی “جه‌ژنی ڕۆژووی ئێزی” گه‌رمترین پیروزبایی له خوشك و برایانی ئێزیدی له كوردستان و سه‌رانسه‌ری دنیا ده‌كه‌م.
ئه‌و ته‌بایی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه ئه‌ركێكی پیرۆزه
“هیوادارم ئه‌و جه‌ژنه، شادی و ئارامی و به‌خته‌وه‌ریی بۆ خوشك و برا ئێزیدیه‌كانمان بهێنێت و كۆتایی به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانیان بێت” له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی وا نووسراوه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه كوردستان وڵاتی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه و پاراستنی ئه‌و ته‌بایی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه ئه‌ركێكی پیرۆزه و درێخی لێ ناكه‌ین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی