سبه‌ى رێوره‌سمێن جه‌ژنا رۆژيێن ئێزى دێ ب رێڤه‌چن
باسنيوز:
به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیریی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالشی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی له دهۆك، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه كوردانی ئێزدی خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنن بۆ گرتنی ڕۆژووه‌كانیان، كه له ڕۆژی 17/12 ده‌ست پێ ده‌كات و سێ ڕۆژ به‌دوای یه‌ك بەردەوام دەبن.
شه‌مۆ قاسم، به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیریی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالشی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی له دهۆك، له لێدوانێکیدا بۆ (باس) ڕوونی كرده‌وه، كه ئێزدییه‌كان سێ ڕۆژ له 17 تا 19ی 12 به‌ڕۆژوو ده‌بن، كه ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه و پینجشه‌ممه و ده‌ڵێت: “له‌و سرووته ئایینییه‌دا، هه‌موو ئێزدییه‌كان ڕۆژوو ده‌گرن و له كاتی به‌ڕۆژووبوونیشدا له کاتژمێر 4:30ی به‌یانی تا 5:10ی ئێواره، هیچ شتێك ناخۆن و ناخۆنه‌وه. دوای ئه‌وه له ڕۆژی هه‌ینیی 20/12 ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی ڕۆژووی ئێزدی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و ته‌واوی ماڵه‌كانیان به‌ڕێوه ده‌چێت”.
قاسم ئاشكرایشی كرد، كه ئه‌و جه‌ژنه یه‌كێكه له كۆنترین جه‌ژنەکانی ئێزدییه‌كان و هه‌ر كه‌سێك كه ئێزدی بێت، ده‌بێت له‌و سێ ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو بێت، له‌باره‌ی ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنیشه‌وه گوتی: “ئێواره‌ی جه‌ژن كابانی ماڵه‌كان خواردن ئاماده ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر ده‌رودراوسێ دابه‌شی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، كه خێزانه‌كان یه‌ك خێزانن و تێكه‌ڵی یه‌كتر ده‌بن و دواتریش خه‌ڵك له هه‌موو گوند و ئاواییه‌كان ده‌چێته سه‌ر مه‌زاری گوندی (گۆڕستانا) و له‌وێ خواردن و شتی تر بۆ میره‌كانیان ده‌كه‌نه خێر و مجێو‌ر و پیاوه ئایینییه‌كانیش چرای پیاوچاكه‌كانی ئێزدی هه‌ڵده‌كه‌ن”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه به‌یانیی ڕۆژی جه‌ژن، به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن، خه‌ڵك سه‌ردانی یه‌كتری ده‌كه‌ن و له‌و ڕۆژه‌دا كێشه و ناخۆشی و دڵڕه‌نجان له‌نێوان هه‌ركێدا هه‌بێت، به‌م بۆنه‌یه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و كۆتایی به دڵڕه‌نجان ده‌هێندرێت و ئاشت ده‌بنه‌وه، چونكه جه‌ژنی گه‌ردن ئازایی و لێبووردن و یه‌كتربه‌خشینه. سه‌باره‌ت به جه‌ژنه‌كانی ئێزدییه‌كان گوتیشی: “ئێزدییه‌كان هه‌شت جه‌ژنیان هه‌یه، پێنج له‌و جه‌ژنانه له‌ناو خه‌ڵكدا یادیان ده‌كرێته‌وه و به‌ڕێوه ده‌چن، ئه‌وانیش بریتین له جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ، ڕۆژووی ئێزدی، بێلندێ، خدر ئه‌لیاس و جه‌ژنی قوربان. ڕێوڕه‌سمی سێ جه‌ژنه‌كه‌ی تریش، كه بریتین له چله‌ی هاوین، چله‌ی زستان و جه‌ما، له‌ناو په‌رستگای لالش به‌ڕێوه ده‌چن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی