ئەمنستی: تێکدانا ژێرخانا چاندنيا ئێزدیان تاوانا جهنگى يه
باسنيوز:
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئەنترناشناڵ) لە نوێرتین ڕاپۆرتی خۆیدا هەوڵە تێکدەرانەکانی داعش لەدژی کوردانی ئێزدی، بەتایبەتی تێکدانی زەوین و ژێرخانە کشتوکاڵییەکان بە تاوانی جەنگ لەقەڵەم داوە.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی لێوبردنی نیدەوڵەتیدا هاتووە: “داعش باخەکانی ڕەز و میوەی سووتاندووە، بیرە ئاوەکانی لە زبڵ و زاڵ و نەوتی ڕەش پڕ کردووەتەوە، هاوکات پۆمپی، ئاو و کەلوپەلی کارەبایی خەڵکیان دزیوە.
ڕیچارد پیرشویس ڕاوێژکاری قەیران لە ڕێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی، دەڵێت: “کاریگەریی وێرانبوونی ژێرخانی ناوچە گورندنشیەکان لە عێراق بە شێوەیەکی فراوان پشتوگوێ خراوە”.
لەو ڕاپۆرتەدا جیا لە باکردنی وێرانیی ژێرخانی کشتوکاڵی هاوکات باس لە بەدێلگرتن و کوشتنی سەدان کوردی ئێزدی کراوە و ئێستا کوردانی ئێزدی شوێنێکیان نییە بگەڕێنەوە و تێیدا نیشتەجێ ببن و زەوینە کشتوکاڵییەکانیشیان وێران کراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی