په‌رله‌مانێ عێراقێ پڕۆژه‌یه‌ك د به‌رژه‌وه‌ندييا كوردێن ئێزدی دا ره‌تكر
وشه
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێدانی كورسییه‌ك له كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ به كه‌سێكی ئێزیدی ره‌ت كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 30ی نیسانی 2017 نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به”وشه”ی راگه‌یاند، له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانتار ڤیان ده‌خیل و به واژووی په‌رله‌مانتارانی كورد، پڕۆژه‌یه‌ك درایه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی ئیزیدییهكانهوه، به‌ڵام له دانیشتنی ئه‌مڕۆ ره‌ت كرایه‌وه.
روونی كرده‌وه، له پڕۆژه‌كه‌دا داواكرابوو كه یه‌كێك له كورسییه‌كانی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق بدرێت به‌كه‌سێكی ئێزیدی، به‌ڵام له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی شیعه و سونه‌وه ره‌ت كرایه‌وه.
نه‌جیب ئاماژه‌ی دا، پڕۆژه‌كه له‌پێناو ئه‌وه پێشكه‌ش كرابوو كه خزمه‌تی زیاتر به ئیزیدییه‌كان بكرێت و خۆیان كار له‌سه‌ر كه‌یسی خۆیان بكه‌ن.
به گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق له نۆ كورسی پێك دێت كه دوو كورسی پشكی كورده.
ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه له‌كاتێكدایه كه دوێنی حه‌یده‌ر عه‌بادی رای گه‌یاند كه هه‌ڵمه‌تێك هه‌یه بۆ تێكدانی نێوان كورد و عه‌ره‌ب، بۆیه به‌كورد ده‌ڵێم كه ئێوه هاووڵاتی عێراقی پله یه‌كن وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی عێراق.
له دوای هاتنی داعش له حوزه‌یرانی 2014 گورزی گه‌وره‌ی داعش به‌ر كوردانی ئێزیدی كه‌وت كه ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌وه داگیر كرا و مامه‌ڵه‌ی گاوریان له‌گه‌ڵ كرا و پیاوانیان كوشتن و ئافره‌ت و منداڵانیان بهكهنیزهك بردن، تا كاتی ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی