ڤیان دەخیل: ئيرۆ زێده‌تر روويێ راستەقینەيێ پەکەکێ بۆ شنگالیان دەرکەفت
شنگال-KDP.info-
نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ڕووداوەکەی ئەمڕۆی سەرچیای شنگال زیاتر ڕووی ڕاستەقینەی پەکەکەی بۆ شنگالییەکان دەرخست، کە پەکەکە لە هەموو ڕوویەکەوە زیانی بۆ کوردانی ئێزدی هەیە.
(د. ڤیان ده‌خیل) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند: ”به حكوومه‌تی عێراقمان گوتووه و له گشت كۆنفرانسه‌كانیشدا هه‌میشه باسمان كردووه، تا هێزی په‌كه‌كه له شنگال بێت، نه خه‌ڵكی ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و نه ده‌وڵه‌تانی تریش یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن، كه شنگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه، چونكه یارمه‌تییه‌كان به‌هۆی په‌كه‌كه‌وە ناگەنە جێی خۆیان. ئه‌وه‌یشی کە لە شنگال ڕوو ده‌دات، هه‌مووی به‌هۆی په‌كه‌كه‌وەیە.”
(ڤیان ده‌خیل) ده‌ڵێت: ”ئه‌و كاته‌ی په‌كه‌كه به ناوی یارمه‌تیدانی خه‌ڵك هاتن، سوپاسیان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو ئیتر ته‌واو بوو، ئێستا خه‌ڵكی شنگال خۆیان ده‌یانه‌وێت به‌رگری له خۆیان بكه‌ن و پێویسته چی دیكه نه‌بنه مایه‌ی كاولكاری بۆ شنگال و ده‌ربچن، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان شتێكی تره به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناكه‌ین، شنگال ببێته باره‌گایه‌ك بۆ پارتێك، كه له ده‌ره‌وه‌ی سنوورەوە هاتووە، بۆیه داوامان له حكوومه‌تی عێراق كردووه یارمه‌تیی په‌كه‌كه نه‌ده‌ن.”
(ده‌خیل) ده‌شڵێت: ”پێویسته خه‌ڵكی شنگال بیر له داهاتووی خۆیان بكه‌نه‌وه، كه مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه زۆریان زیان پێ دەگەیەنێت و بۆیە ئێستاش خەڵکێکی زۆر لە پەکەکە جیا بوونەتەوە و زیاتریش لێیان جیا دەبنەوە، چونکە ئەم ڕووداوەی ئەمڕۆ کە لەسەر چیای شنگال ڕووی دا، زیاتر ڕووی ڕاستەقینەی پەکەکەی نیشان دا، پەکەکە لە هەموو ڕوویەکەوە زیانی بۆ کوردانی ئێزدی هەیە و ڕوونیشە، کە بۆچی هاتوون و مەبەستیان چییە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی