شنگال..دوو کەسان گیانێ خۆ ژ دهست دا
باسنيوز:
بو گوتەی قایمقامی شنگال دوانیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە بەهۆی تەقینەوەی خانوویەکی کۆن لە گوندێکی سەر بە قەزای شنگال، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و تەرمی یەکیان نەدۆزراوەتەوە.
مەحما خەلیل قایمقامی شنگال لەم بارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند “دوێنێ دووشەممە 2017 -4-3 کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ دوو هاووڵاتی لە گوندی (سکینینە قوبلەتی)ی سەر بە قەزی شنگال لە کاتی هەڵکەندنی گیای بەهاری چوونەتە ناو خانوویەکی چۆڵ کە مینڕێژکراو بووە و بەهۆی تەقینەوەوە هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە و تەرمی یەکیان لەبن خانووەکەدا نەدۆزراوەتەوە.”
قایماقامی شنگال ئاماژەی بەوە کرد “ئەو ناوچەیە شوێنێکی سەربازییە و هێشتا هیچ خێزانێک نەگەڕاونەتەوە ئەو گوندە و ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ هێنانی گژ و گیای بەهاری چوونەتە ئەو گوندە و ناو ئەو خانووە چۆڵە کە بەداخەوە بوونەتە قوربانیی مینی چێنراوی کە کاتی خۆی چەکدارانی داعش دایان ناوە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی