نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

عيراق داويێ ب كارێ ليژنه‌يا نێڤ ده‌وله‌تى يا لێكۆلينێ ل تاوانێن داعش دئينت 

عيراق داويێ ب كارێ ليژنه‌يا نێڤ ده‌وله‌تى يا لێكۆلينێ ل تاوانێن داعش دئينت 

وشه‌:

داعش گەورەترین زیانی گیانی و مایەكی لە عێراق دا، ئەو چەندان تاوانی قێزەون و كۆمەڵكوژی و گۆڕی بەكۆمەڵ و رفاندن و وێرانكاری لە عێراق دروست كرد، كە تا ئێستەش كاریگەرییەكانی هەر ماون، لە 2017، واتە راگەیاندنی كۆتاهاتنی سەربازییانەی داعش، لیژنەیەكی نێرەدیەكی نێودەوڵەتی بۆ یارمەتیدانی عێراق لە لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش پێكهات، بەڵام پێش تەواوبوونی كارەكانی كۆتایی بە كاری نێردەكە هێنرا.

بڕیاری بەغدا بە ناچاركردنی نێردە نێودەوڵەتییەكە بە كۆتاهێنان بە لێكۆڵینەوەكانی پێش تەواوبوونیان، گومان دەخاتە سەر رژدیی بەغدا بە لێپرسینەوە لە ئەندامانی داعش لەسەر تاوانەكانیان، كریستیان ریچەر، سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پاڵپشتیكردنی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش “یونایتد”، دەڵێت، بەڕوونی دیارە هێشتا كارەكانمان تەواو نەبووە.

زیاتر گوتی، پێویستیمان بە كاتی زیاتر هەیە و ئەگەر دوا وادە لە سێپتێمبەری 2024 دیاری كرابێت، ئێمە لێكۆڵینەوەكانمان تەواو نەكردووە، جیا تەواونەبوونی لە دانانی ئەرشیفێكی ناوەندی بۆ بەڵگەكان، لەوكاتەی چاوەڕوان دەكرا كارەكانی نێردەكە بۆ چەند ساڵێكی تر بەردەوام بێت.

رەخنەگران لە بڕیاری كۆتاهێنان بە كاری نێردەكە ئاماژە دەكەن كە بڕیارەكەی بەغدا رێگری لە هەوڵەكانی لێپرسینەوە لە ئەندامانی داعش دەكات، ئەوەش دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەكان گەیشتنە بەڵگە و تۆمەتباركردن بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی و تاوانی نێودەوڵەتی، بۆیە بڕیارەكە گومان دەخاتە سەر پابەندیی عێراق بە لێپرسینەوە لە ئەندامانی داعش لە ناوخۆ، كاتێك عێراق تەنیا لێپرسینەوەی لەسەر تاوانی ئەندامبوونی لەو رێكخراوە كردووە نەك لەبارەی تاوانەكانی وەك دەستدرێژی سێكسی و بەدیلگرتن.

كێشەی عێراق لەگەڵ لیژنەكە ئەوەیە كە بەڵگەكانی كۆكراونەتەوە پێشانی عێراق نادرێن، نێردەگەش پێی وایە نەبوونی یاسایەكی دیاریكراو و گەرەنتی بۆ بەكارنەهێنان ئەو یاسایانە بۆ جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ئەوان كێشەیە، رازاو ساڵەیی، توێژەر لە كاروباری عێراق لە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، كێشە لە سیستمی دادوەریی عێراق هەیە، كە بەهۆیەوە هەزاران پیاو و گەنج بەزۆر ددانپێدانانیان لێ وەرگیراوە و خراونەتە سرەی لەسێدارەدانەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi