دوو بازرگانێن ماددهيێن هۆشبهر ل ههولێرێ هاتنه دەستهسهركرن
K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایدهگهیهنێت، دوو بازرگانی ماددهی هۆشبهر لە هەولێر دەستگیرکران، كه یەکێک بوون لەو سەرچاوانەی ماددهی هۆشبهریان دەگەیاندە ناو شاری هەولێر.
به گوێرهی راگهیهندراوی بهڕێوهبهرایهتی نههێشتنی ماددهی هۆشبهر، دوو بازرگانی ماددهی هۆشبهر لە هەولێر دەستگیرکران و بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا .
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا هاتووه، “لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، لەڕێکەوتی 2ـی 3ـی 2024 لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای وەرگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، توانرا بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بازگەکانی ئاسایش، دەستی بەسەردا بگیرێت”.
بهڕێوهبهرایهتی نههێشتنی ماددهی هۆشبهر ئهوهشی خستووهتهڕوو، “لەمیانهی ئهو چالاكییهدا، دوو بازرگانی ماددهی هۆشبهر دەستگیرکران کە تیمهكانمان ماوەیەکی زۆر بوو بەدوای ئەم دوو تۆمەتبارەوەبوون و یەکێک بوون لەو سەرچاوانەی ئەم ماددانەیەیان دەگەیاندە ناو شاری هەولێر و لەوێش ساغییان دەکردەوە و گەنج و لاوی کوردیان بەهۆیەوە بەلاڕێدا دەبرد”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان چڕ کردووەتەوە، رۆژی (23ـی تشرینی یەکەمی 2023) ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 393 کەسیان بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان و 598 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کردووە و دەستیان بەسەر زیاتر لە 1645 کیلۆگرام حەب و ماددەی هۆشبەر و 2184 شیت حەبی هۆشبەر داگرتووە.
رۆژی 15 تشرینی یەکەمی 2023، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆنفرانسی “بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان” لە هەولێر کە بەڕێوەچوو، لە وتارێكدا سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، نابێ هیچ كەمتەرخەمییەك لە سزادانی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر بكرێت و ئەوانەی ئاڵودەی ماددە هۆشبەرەکان بوون دەبێت چارەسەر بکرێن و بگەڕێنەوە بۆ ناو کۆمەڵگە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی