رۆژنامه‌يا ئه‌لعه‌ره‌ب:سه‌ره‌دانا مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن ئاماژه‌یه بۆ ده‌ستپێكه‌كا نوويا پاراستنا هه‌رێما كوردستانێ
K24- هەولێر:
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن ئاماژه‌یه بۆ دووباره گرنگیپێدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوه‌ندێكی هه‌ژموونی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. بانگهێشتكردنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌و كاته‌دا بۆ واشنتن، ئاماژه‌یه بۆ سه‌ره‌تایه‌تی نوێی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 28ـی شوباتی 2024) رۆژنامه‌ی “العرب” له راپۆرتێكی شیكاریدا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ واشتن كه له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامی داوه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌م سه‌ردانه په‌یامێكی روون و راشكاوه بۆ دووباره گرنگیپێدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا پێشهاته‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ئه‌رێنی و دڵخۆشكه‌ر نین.
رۆژنامه‌ی “العرب” تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی جۆو بایدن به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێت هه‌رێمی كوردستان بكاته چه‌قی سه‌ره‌كی و قورسایی هه‌ژموونی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌و كاته‌ی عێراق كار ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌و رۆژنامه‌یه باس له‌وه ده‌كات له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی هێرش ده‌بێته‌وه، هه‌وڵ ده‌دات هه‌رێمی كوردستان بكاته گۆڕه‌پانی پارێزگاریكردن له هه‌ژموونه‌كه‌ی له‌و وڵاته‌دا.
رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌ب روونیكردووه‌ته‌وه، سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاشكرا نه‌یاری ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكان له عێراق و به‌و پێیه‌ی پێیان وایه به ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته، ناهاوسه‌نگییه‌كی نوێ له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی دروست ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه ئه‌و راستییه‌ی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن هێزه شیعه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی فشارێكی زۆری سیاسی، ئابووری، ئه‌منی و یاسایی بووه‌وه‌ته‌وه، كه دوایه‌مینیان بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی بوو سه‌باره‌ت به كاروباری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌و رۆژنامه‌یه جه‌خت ده‌كاته‌وه، بانگهێشتكردنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌و كاته‌دا بۆ واشنتن، ئاماژه‌یه بۆ سه‌ره‌تایه‌تی نوێی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ئه‌و فشارانه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی