ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مەحمود ئێزدی:دانوستاندن ل سه‌ر دابه‌شكرنا پۆستێن ئيداره‌يا خوه‌جهى يا مووسل دێ ده‌ست پێ كه‌ن

مەحمود ئێزدی:دانوستاندن ل سه‌ر دابه‌شكرنا پۆستێن ئيداره‌يا خوه‌جهى يا مووسل دێ ده‌ست پێ كه‌ن

مووسڵ _KDP.info_

یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی: دوای یەکلایی کردنەوەی کارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا، گفتوگۆ بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی ئیدارەی خۆجێیی مووسڵ لە نێوان لایەنەکان دەستپێدەکات، دەشڵێت: پارتی وەکو ڕێزگرتن لە قوربانیدانی خەڵکی شنگال بە پێویستی زانی لەمئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ نوێنەری تایبەت بەخۆیان ھەبێت.

یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، مەحمود ئێزدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ئەوەی پۆستەکانی پارێزگار و جێگرەکانی یەکلایی کرانەوە ئەنجوومەن پەیڕەوی ناوخۆ ھەموار دەکاتەوە، دواتریش لیژنەکان یەکلایی دەکرێنەوە، ئەو کات گفتوگۆ لەبارەی پۆستەکانی ئیدارەی خۆجێیی مووسڵ دەکرێت بۆ دابەشکردن، جگە لەوەش پێویستە پرسی دەست لە کارکێشانەوەی دکتۆر فارس بریفکانیش یەکلایی بکرێتەوە و بچێتە کۆمسیۆن، لە ئەنجوومەنیش یەکلایی بکرێتەوە، دواتریش نوێنەرێکی قەزای شنگال دەست بەکار بێت و سوێندی یاسایی بخوات، ئەمەش کاتی پێویستە، چونکە لای پارتی شنگال بەھۆی خۆڕاگری و قوربانیدانی زۆری جێی بایەخە و بەشێکی گرنگیشە لە ھەرێمی کوردستان و دانیشتوانی نزیکەی ٤٠٠ھەزار کەس دەبێت، پێویستە نوێنەری ھەبێت لە ئەنجوومەن بۆ داکۆکیکردن لە مافی خەڵکی شنگال، دکتۆر فارس بریفکانیش بەسینگێکی فراوان ئەو داواکارییەی قبوڵ کرد، بۆیە ئێمە پێمان باش بوو ھەر ناوچەیەک نوێنەری خۆی ھەبێت، بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر داکۆکی لە مافی خەڵک بکەن و خزمەتی خەڵک بکەن، ھەر چەندە نوێنەری پارتی لە ئەنجوومەن نوێنەری ھەموو پارێزگای مووسڵن بەبێ جیاوازی.
مەحمود ئێزیدی گوتیشی: چاوەڕێ دەکەین ئەنجوومەن کارەکانی خۆی یەکلایی بکاتەوە ئەو کات گفتوگۆکان دەست پێدەکرێن بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی ئیدارەی پارێزگای مووسڵ، بۆیە جارێ دیار نییە گفتوگۆکان چۆن دەبن و ھاوپەیمانیەتی بە چ شێوەیەک دەبێت ئەو کات ئەو پرسانە یەکلایی دەبنەوە، چونکە ئەوجارە ھەندێک زەحمەتە .. وەکو پێشتر نییە، ھاوپەیمانیەتیەکی جێگیر نییە و ھەر لایەنێک ھەوڵ دەدات زۆرترین پۆست بۆ خۆی بەدەست بێنێت، ئێمەش ھەوڵ دەدەین ئەو پۆستانە بەدەست بێنین کە بتوانین خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین، چونکە ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ خزمەتکردنیی خەڵکە بەبێ جیاوازی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi