ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كه‌ريم سلێمان:به‌رهه‌ڤی بۆ وەرگرتنا گەنمێ جۆتیاران دەستپێکرییە

كه‌ريم سلێمان:به‌رهه‌ڤی بۆ وەرگرتنا گەنمێ جۆتیاران دەستپێکرییە

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئامادەکارییەکان بۆ بەبازاڕکردنی بەرھەمی گەنمی جووتیاران دەستی پێکردووە و دەشڵێ: لەلایەن ھەرێم و بەغدا دوو لیژنە پێکھاتوون بۆ دیاری کردنی پشکی ھەرێمی کوردستان.

کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم و فیدڕاڵ ھەبوو بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان، ئەوکات لێک تێگەیشتنێک لەنێوان ھەردوولا نووسرابوو، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کرابوو: لیژنەیەکی ھاوبەش لەنێوان ھەردوولا دروست بکرێت، ھەتا پێشوەخت ئامادەکاری بکرێت چەند زەوی لە ھەرێمی کوردستان بە گەنم داچێندراوە، لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە لیژنەیەک پێکھاتووە و ئێمەیش لیژنەیەکمان پێکھێناوە.

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ گوتیشی: بڕیارە حەفتەی داھاتوو لیژنەکەی بەغدا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، پێش ھاتنی لیژنەکەی بەغدا ئێمە ئامادەکاری خۆمان کردووە، من سەرۆکی لیژنەکەی ھەرێمم و دەمانەوێ بە دەستی بەتاڵەوە دەست بە دانوستان نەکەین، لەلایەن کۆمپانیایەکی پسپۆرەوە دەست بە رووپێوێک کراوە تا بزانین ئەمساڵ ٢٠٢٤ چەند زەوی بە گەنم داچێندراوە، چونکە چەند بنەمایەک ھەن لە عێراق بۆ وەرگرتنی بەرھەمی گەنم، بۆ نموونە لە عێراق بۆ ھەر دۆنمێک زەوی بڕێک بەرھەم دیاری کراوە، ئینجا لەسەر ئەو بنەمایە ڕێژەی ھەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت.

کەریم سلێمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ساڵی ڕابردوو ٥٠٠ ھەزار تۆن گەنم لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵەوە وەرگیرابوو، ناوی ھەموو جووتیارانی ھەرێم تۆمارکراوە، پێشبینی دەکەین ئەمساڵ وەرگرتنی گەنم زیاتر بێت لە ساڵی ڕابردوو، چونکە ئێمە دەمانەوێ ڕێژەی حەقیقی بەرھەمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەربگیرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi