ناڤه‌رۆكا كۆمبوونا ئه‌نجوومه‌نێ وه‌زیرێن هه‌رێما كوردستانێ هاته ڕاگه‌هاندن
وشه:
به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر به‌شداری و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك وه‌زیران له لووتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان له شاری دوبه‌ی له وڵاتى ئیمارات له ڕۆژانی 12 تا 14ی ئه‌م مانگه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستێكی باڵا به‌شداری له‌م لووتكه‌یه ده‌كات و پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ ده‌كرێت. ئه‌مساڵیش شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندان كۆبوونه‌وه و دیداری گرنگی له لووتكه‌كه‌دا ئه‌نجامدا و هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانیش، گوتارێكی سه‌ره‌كیی له لووتكه‌كه‌دا پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی پرسی گه‌لی كوردستانی كرد وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه، گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه بڕیارێك كرا به ئامانجی ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕسومات و كرێ و تێچووی تایبه‌ت به تۆماری كۆمپانیاكان له هه‌رێمی كوردستان به ئاراسته‌ی پێشكه‌شكردنی كارئاسانی زیاتر بۆ كارسازی و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر و ئاسانتر بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیاكان له هه‌رێم به تێچوویه‌كی كه‌متر و كاتێكی كورتتر و دوور له ڕۆتین و ئه‌ڵقه‌ی کارگێڕیی زیاتر له ڕێگه‌ی به دیجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزاری و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كان و ئاسانكردنی ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه خوازیاری كاری بازرگانی و داهێنه‌رانه‌ن، به تایبه‌تی له ڕووی كارئاسانی له بواری پێدانی باج بۆ كۆمپانیا نوێیه‌كان و بابه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی موڵكداریی فیكری وهزریی داهێنه‌ران.
له دوای گفتوگۆ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خشته‌ی نوێی ئه‌و رسوماتانه‌ی پێوه‌ندیداربوون به دامه‌زراندن و تۆماركردنی كۆمپانیاكان په‌سه‌ند كرد و له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان، ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردن.
دواتر له بڕگه‌ی دووه‌می كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه، كه ته‌رخان كرابوو بۆ پێداچوونه‌وه به كه‌رتی باج له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستنیشانكردنی كێشه و ده‌رفه‌ته‌كان و چاره‌سه‌ره‌كان، سه‌ره‌تا كه‌مال وه‌رتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باجه‌كان له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه بۆ ئه‌و بڕگه‌یه میوانداریی كۆبوونه‌وه‌كه كرابوو، ڕاپۆرتێكی به‌رفراوانی له باره‌ی كه‌رتی باجه‌كان له هه‌رێم بۆ ئه‌نجوومه‌ن خسته‌ڕوو.
له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به واقیعی ئێسته‌ی باج كرد، ئاماژه‌یدا به هه‌موو ئه‌و چاكسازییانه‌ی له‌م كابینه‌یه ئه‌نجامدراون به ئامانجی ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی باج به ڕه‌چاوكردنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری له پێدانی باج به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ باجێك زیاد بكرێت یان ڕێژه‌كه‌ی به‌رزبكرێته‌وه به‌ڵكو بڕ و ڕێژه‌ی باج هه‌روه‌ك خۆیه‌تی و گۆڕانكارییان تێدا نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی كراوه ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕێكار و پرۆسه‌كانی وه‌رگرتنی باجه و گرتنه‌به‌ری میكانیزمی نوێ و گونجاوه، بۆ ڕێگه‌گرتن له خۆدزینه‌وه له پێدانی باج و نه‌هێشتنی لێخۆشبوونی ناڕه‌وا و نایاسایی له پێدانی باج و به‌دیجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین.
به‌وپێیه‌ی باج یه‌كێكه له داهاته گرنگه‌كانی هه‌رێم كه رێكخستنه‌وه و بره‌وپێدانی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی دارایی و به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌كارهێنانه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی له خه‌رجیه گشتییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان ده‌بێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پێویسته له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی چاكسازیی كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌رده‌وام بێت له چاكسازیكردن له سیستمی باج و ڕێگرتن له خۆدزینه‌وه‌ی باجده‌ران له پڕۆژه و كۆمپانیاكان له پێدانی باج، ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كیش ڕێكبخرێته‌وه كه ببێته هۆی گه‌شه‌پێدانی ئابووری و له خزمه‌تی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستاندا بێت و ڕه‌چاوی بارودۆخی بژێوی و ئابووریی هاووڵاتییان بكات و بارگرانی له سه‌ر كاسبكاران و كارسازان دروست نه‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی