نێچیرڤان بارزانی: دووپاتيێ ل پاراستن و پێشخستنا زمانێ كوردی و زمانێ دایكێ دكەین
وشه:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی زمانی دایك، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، دووپات لە پاراستن و پێشخستنی زمانی كوردی و بەهێزكردنی فرەچەشنیی زمان و كولتوورەكان لە كوردستان دەكەینەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 21ـی شوبات، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەبارەی رۆژی جیهانیی زمانی دایك نووسیویەتی، دووپات لە پاراستن و پێشخستنی زمانی كوردی و زمانی دایك بۆ هەموو پێكهاتەكان و بەهێزكردنی فرەچەشنیی زمان و كولتوورەكان لە كوردستان، مافی خوێندن و پەروەردە و فێربوون و ئازادیی زمانی دایك، لە هەموو شوێنێكی سەر زەوی دەكەینەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لەم یادەدا بە ڕێزەوە هەموو ئەوانە بە بیر دەهێنینەوە كە خزمەتیان بە زمانی كوردی و زمانی دایك لە هەموو پێكهاتەكانی كوردستان كردووە.
باسی لەوەش كردووە، دەستخۆشی لەوانەی لەو خزمەتە پیرۆزە بەردەوامن لە پێناو پاراستنی گرنگترین ڕەگەز و بنەمای ناسنامەی نەتەوەیی و كولتووریدا كە زمانی دایكە.
21ـی شوباتی هەموو ساڵێك وەك رۆژی جیهانیی زمانی دایك دیاریكراوە. لەو رۆژەدا ژمارەیەكی زۆری چالاكی زمانەوانی لە سەرانسەری دنیا بەڕێوە دەچن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی