تشرینی یه‌كه‌م 10, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

محەممەد شەرهان: شانازيێ ب پشداریکرنا مەسرور بارزانی ل گۆپيتكا حکومەتێن جیهانێ دا دکەین

محەممەد شەرهان: شانازيێ ب پشداریکرنا مەسرور بارزانی ل گۆپيتكا حکومەتێن جیهانێ دا دکەین
K24 – هەولێر:

به‌ڕێوه‌به‌ری دامەزراوەی لوتکەی حکومەتەکانی جیهان رایده‌گه‌یه‌نێت، شانازی بە بەشداریکردنی مەسرور بارزانی لە لوتکەکە دەکەین.

محەممەد شەرهان به‌ڕێوه‌به‌ری دامەزراوەی لوتکەی حکومەتەکانی جیهان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، شانازی بە بەشداریکردنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لە لوتکەکە دەکەین، چونکە لوتکەکە دەرفەتێکە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان.

راشیگەیاند، تەوەری سەرەکی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان، زیرەکی دەستکرد و چۆنیەتی بەکارهێنانیەتی لە کەرتە حکومییەکاندا تا بتوانرێت بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییان بکرێت.

محەمەد شەرهان هه‌روه‌ها گوتی: لوتکەکە بەبەشداری 140 شاندی حکومی و 25 سەرۆک و سەرۆکی حکومەت بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان ئه‌مڕۆ وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد: “لە سەرانسەری ناوچەکەمان خواست و ئیرادەیەک بۆ پێشکەوتن هەیە، درکیش بەوە کراوە، گۆڕانکاری نەک تەنیا پێویستە، بەڵکو زەرورەتێکی حەتمیشە”.

هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی گوتیشی: “کورد داوایەکی رەوای هەیە بۆ مافی چارەی خۆنووسین و تیشکی خستەسەر پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە و جیهان”.

رۆژی یەکشەممە (11ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: خۆشحاڵم بە بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان 2024.

پێشتریش نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە (11ی شوباتی 2024) لەسەر بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی، بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە رۆژانی 12 تاوەکو 14 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە ساڵانە لە دوبەی بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ بە دروشمی ئایندەبینی حکومەتەکان و بە بەشداری زیاتر لە 125 سەرکردە و سەرۆکی حکومەت و دامەزراوەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ لە 12 تاوەکو 14ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان بەمیوانداری زیاتر لە 25 سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتەکان و زیاتر لە 85 رێکخراوی نێودەوڵەتی، هەرێمی، دامەزراوەی جیهانی و 120 شاندی حکومی و سەرکردە و بیرمەندانی جیهانی بەڕێوەدەچێت، کە ئامانج لێی خستنەڕووی دیدگای فراوانە بۆ ئاراستە سەرەکییەکانی داهاتووی حکومەتەکانی جیهان.

هەروەها پلانی لوتکەکە بەگشتی بریتیە لە لەخۆگرتنی 110 کۆبوونەوەی سەرەکی دیالۆگ، کە 200 کەسایەتی نێودەوڵەتی تێیدا قسە دەکەن، جگە لە بەستنی 23 کۆبوونەوەی وەزاری و دانیشتنی جێبەجێکردن، کە زیاتر لە 300 وەزیری حکومەتە جیاوازەکان بەشداری تێدا دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi