ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بەرپرسێ لقێ پارتی ل مووسڵ:بزاڤێ دكه‌ين پۆسته‌كێ ڕێڤه‌به‌رێ گشتى بۆ پارتی بت

بەرپرسێ لقێ پارتی ل مووسڵ:بزاڤێ دكه‌ين پۆسته‌كێ ڕێڤه‌به‌رێ گشتى بۆ پارتی بت
مووسڵ _KDP.info_

بەرپرسی لقی١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی: دوای یەکلایی کردنەوەی پۆستەکانی ئەنجوومەن و پارێزگار و جێگرەکانیان، ئێستا کار دەکرێت بۆ ئەوەی پۆستەکانی دیکەی ئیدارەی مووسڵ یەکلایی بکرێنەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و خزمەتگوزاری و ئەمنی و ناو پارێزگا و ئەو قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیانەی بە وەکالەت بەڕێوە دەبردرێن پشکی خۆی ھەبێت، بڕیاریشە بەزووترین کات ئەو پۆستانەش یەکلایی بکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی مووسڵ.

عەلی خەلیل، بەرپرسی لقی١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای یەکلایی کردنەوەی پۆستەکانی ئەنجومەن و پارێزگار و جێگرەکانیان و بەرکەوتنی پۆستی جێگری یەکەمی پارێزگار بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، پێویستە بەزووترین کات پۆستەکانی دیکەی ئیدارەکە یەکلایی بکرێنەوە، لەوانە پۆستەکانی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرەکانی دیکە، لە مووسڵ سێ بەڕێوەبەری گشتی ھەن، ئەوانیش بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانن، بۆیە ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان داوا دەکەین یەکێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان بۆ پارتی بیت، بۆ بەڕوەبەرایەتییەکانی دیکەش داوا دەکەین پشکی ئێمە بدرێت.

عەلی خەلیل گوتیشی: لە پۆستە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان پێویستە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بدرێت، لە پارێزگای مووسڵ ٢٤بەش ھەیە داوا دەکەین بەپێی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بدرێت، بۆیە گفتوگۆی بەردەوام دەکرێت بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئەو پۆستانەش یەکلایی بکرێنەوە و بکەونە خزمەت ھاووڵاتییان.

خەلیل باسی لەوەش کرد: بۆ پۆستی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانیش چاوەڕێی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزاکان دەکرێت، ئەگەر ھەڵبژاردن کرا ئەو کات ھەوڵ دەدەین لە ڕێگەی ھەڵبژاردن پۆستەکان بەدەستبێنین ئەگەرنا ئێمە لەو پۆستانەش پشکی خۆمان دەبێت، بەڵام ھەندێک شوێن بۆشایی ھەیە، لە قایمقامی مووسڵ و تلکێف بۆشایی ھەیە و لە ھەندێک ناحیە بە ھەمان شێوە، پێویستە لەم قۆناغە ئەوانە یەکلایی بکرێنەوە و چاوەڕێی ھەڵبژاردن نەکرێت، هەوڵ دەدەین لەو پۆستانەش پشکی پارتی بدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi