ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چاڤه‌رێ دئێته‌ كرن هه‌ژماران گەشتيارێن هەرێما کوردستانێ ل ساڵه‌کێدا بۆ 20 ملیۆن کەسان بلند ببت  

چاڤه‌رێ دئێته‌ كرن هه‌ژماران گەشتيارێن هەرێما کوردستانێ ل ساڵه‌کێدا بۆ 20 ملیۆن کەسان بلند ببت  
ئاڤا دیجیتاڵ

دەستەی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان پلانی هەشت ساڵەی دەستپێکرد، ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی تاوەکو ساڵی 2030 ژمارەی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە ساڵێکدا بەرزببێتەوە بۆ 20 ملیۆن گەشتیار.

بۆچی گرنگە: دەستەی گەشتوگوزار هەوڵ دەدات لە ڕێگەی جێبەجێکردنی پلانەکەی کەرتی گەشتوگوزار بکات بە سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات، هەروەها دەبێتە هۆی بووژانەوەی زیاتری ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا.

لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و پەیوه‌ندییه‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی کوردستان، 05-06-2022ـەوە پلانی هەشت ساڵەمان ڕاگەیاندووە، بەگوێرەی ئەو پلانە هەوڵ دەدەین تاوەکو ساڵی 2030 ژمارەی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە ساڵێکدا بگەیەنین بە 20 ملیۆن گەشتیار.

بابەتە ستراتیژییەکە: پلانەکە هۆکار دەبێت بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ناوچە گەشتییاریییەکان، بەبازاڕکردن و ڕاگەیاندنی گەشتیاری، درککردنی ڕێنمایی و یاسا، پەرەپێدانی کۆنترۆڵی جۆری، پەرەپێدانی خزمەتگوزاری شوێنە گەشتیارییەکان، ڕێکخستن و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و پەرەپێدانی جۆرەکانی گەشتوگوزار”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi