نێچيرڤان بارزانى پله‌يا هه‌ژماره‌كا ئه‌فسه‌رێن وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى بلندكر
رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له رێوڕه‌سمێكدا پله‌ى نوێى بۆ پێنج ئه‌فسه‌رى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌ست. پلە بەستنەکە دوای ئەوە بوو کە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كانيانى واژۆ كرد و بۆ ليوا روكن و ليوا به‌رز كرانه‌وه.
رێوڕەسمەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: “لە گوتەیەکیدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى [لە ئەفسەرەکان] کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگى و پێويستيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا كرده‌وه”.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ناوى پێشمه‌رگه ناوێكى پيرۆزه و پێويسته وابه‌سته‌يى و ئينتيماى يه‌كه‌مى پێشمه‌رگه بۆ خاک و نيشتمان. گه‌له‌كه‌ى بێت و هه‌ڵنانى هه‌نگاوى خێرا و جیدى بۆ يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به پێويست زانى، هه‌موو پشتگيرييه‌كيشى بۆ ئه‌و پرۆسه‌يه ده‌ربڕى”.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لاى خۆيانه‌وه، پله‌دارانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه: “سوپاس و پێزانينیان بۆ سەرۆک نێچيرڤان بارزانى و گرنگيدانی به پێشمه‌رگه ده‌ربڕى و به‌ڵێنى پێشمه‌رگانه‌ى دڵسۆزى و خزمه‌تى نيشتمانيان دووپاتكرده‌وه”.
دانیشتنی نێچيرڤان بارزانى و ئەفسەرەکان.
لەبارەی رێوڕەسمەکەوە، ئەفسەرێکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: “پلە بەرزکردنەوەی هەموو ئەفسەران مەرسوومی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی دەوێت و بە بڕیاری ئەو دەردەچێت، بەڵام بەستنی پلەکە شتێکی سیمبۆلییە و ئەو ئەفسەرانە پلەیان باڵایە و پێیان خۆشبووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆیان ببەستێت”.
رۆژی 1ـی ئەم مانگە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێنج خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ژمارەیەک ئەفسەر لە مانگەکانی ساڵانی 2020 و 2021 و 2022 و 2023 کە بەشێکیان لە هێزەکانی 70 و 80ن لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتەکە و بڕیارە لە داهاتوودا پلەبەرزکردنەوەیان بۆ بکرێت.
ئەو ئەفسەرەی وەزارەتی پێشمەرگە گوتی، ئەو ئەفسەرانەی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پلەی بەرزکردنەوە، لەو ئەفسەرانەن 1ـی ئەم مانگە گەڕانەوەی پلەبەرزکردنەوەیان بە فەرمی راگەیێندرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو ئەفسەرانەی پلەیان بەرزکرابووەوە 4 هەزار و 304 ئەفسەرن؛ ئەو ئەفسەرانە 3671یان لە هێزەکانی 70 و 80ـی پێشمەرگەن و 635یشیان ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی