ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

منداڵپارێزيا کوردستانێ: زێده‌ترى 1200 زارۆكان ل سه‌ر جادده‌يان کار دکەن

منداڵپارێزيا کوردستانێ: زێده‌ترى 1200 زارۆكان ل سه‌ر جادده‌يان کار دکەن
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە هەرێمی کوردستان هەزار و 220 منداڵ لە شەقامەکاندا کاردەکەن. بەرپرسێکی رێکخراوەکە دەڵێت، منداڵەکان زۆرینەیان کوڕن و لە دوو ساڵ بۆ خوار 15 ساڵ تۆمار کراون. بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، زۆرینەی منداڵەکان “بەکاردەهێندرێن”.

لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک منداڵان لە شەقام و ترافیک لایتەکاندا کار دەکەن. ئەمڕۆ دووشەممە، نوعمان عەبدولڕەحمان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی منداڵپارێزی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەو ژمارەیەی منداڵان کار دەکەن هەزار و 13 یان کوڕ و 207 کچن.

ئامارەکەی منداڵپارێز نوێترین ئامارە و لە ساڵی 2023 تۆمارکراوە. نوعمان عەبدولڕەحمان گوتی، بەشێوەی مەیدانی سەردانی منداڵەکانیان کردووە و فۆڕمیان بۆ پڕکردوونەتەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بەگوێرەی تواناکانیان هاوکارییان بکەن.

ساڵی 2022 ژمارەکە زیاتر بووە، بەگوێرەی ئاماری ئەو رێکخراوە بۆ رووداو، لەو ساڵەدا هەزار و 248 منداڵ لە بازاڕ و شەقامەکاندا کاریان کردووە، کە زۆرینەیان لە دهۆک بووە و لە هەڵەبجەش هیچ منداڵکی کارکەر نەبووە.

منداڵانی ئیشکەر لە ساڵی 2022 بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:

دهۆک: 560 منداڵ
هەولێر: 508 منداڵ
سلێمانی: 180 منداڵ
هەڵەبجە: 0 منداڵ

وەزارەتی کار: منداڵانی سەر شەقام زۆرینەیان ئاوارە و پەنابەرن

ئاریان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، “ئەوانەی وەکو منداڵی ئیشکەر تۆمارکراون خەڵکی سووریا و پارێزگاکانی دیکەی عێراقن، مەگەر بە دانە و دووان خەڵکی هەرێمی کوردستانیان تێدابێت”.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، زۆرینەی منداڵەکان لەلایەن خێزانەکانیانەوە “بەکاردەهێندرێن”؛ گوتیشی، “دۆسیەی جۆراوجۆر هەن؛ خێزان هەبووە باوکەکە بە منداڵەکەی گوتووە دەبێت رۆژانە 10 هەزار دینار پەیدا بکەیت، چۆنی پەیدا دەکەیت خۆت دەزانیت”.

زۆر جار وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە منداڵانی ئیشکەر لە شەقامەکاندا بێ ویستی خۆیان بۆ گواستنەوەی مادەی هۆشبەر بەکاردەهێندرێن، لەو بارەیەوە ئاریان ئەحمەد گوتی، “ئەوە لای ئێمە نییە. ئەگەر هەشبووبێ دۆسیەکانیان لای وەزارەتی ناوخۆ دەبێت”.

منداڵانی ئیشکەر هەندێکجار بە منداڵانی سەر شەقامیش ناودەبرێن، نوعمان عەبدولڕەحمان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی منداڵپارێزی کوردستان گوتی، منداڵانی سەر شەقام بەوانە دەگوترێت کە شوێنی مانەوەیان نییە و لە شەقام دەمێننەوە، ئەوانەی ئەوان تۆماریان دەکەن شوێنی مانەوەیان هەیە.

ناوبەناو لە رێگەی لیژنەی قایمقامییەت و هێزە ئەمنییەکانی شارەکانەوە ئەو منداڵانەی بەتایبەت لە ترافیک لایتەکاندا کار دەکەن دەستگیردەکرێن و دواتر بە بەڵێننامە ئازاد دەکرێن، بەڵام نەتوانراوە بنبڕ بکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi