سه‌رۆك بارزانی: هێرشا پاسداران زوڵمه‌كا مه‌زن بوو ل دژى گه‌لێ كوردستانێ
وشه:
له سه‌لاحه‌دین سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی پێشوازیی له ستیڤن هیچن باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق كرد.
باره‌گای بارزانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له دیداره‌كه‌دا، باڵوێزی به‌ریتانیا به سه‌رۆك بارزانیی راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ گه‌یاندنی هاوسۆزی و پشتیوانیی وڵاته‌كه‌یه بۆ خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان، له به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌لاماره بێ پاساوانه‌ی كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران كراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی گه‌یانده سه‌رۆك بارزانی بۆ شه‌هیدبوونی چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سڤیل له‌و رووداوه‌دا، هه‌روه‌ها باڵوێزی به‌ریتانیا رای گه‌یاند، به‌ریتانیا ڕێز له پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی خاكی عێراق ده‌گرێت و نابێت عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكرێنه گۆڕه‌پانی توندوتیژیی وڵاتانی ناوچه‌كه و پێویسته عێراق و وڵاتانی دراوسێ ڕێز له سه‌روه‌ریی خاكی یه‌كتر بگرن.
سه‌رۆك بارزانی سوپاسی پشتیوانی و هاوسۆزی و هاوخه‌میی باڵوێز و حكوومه‌تی به‌ریتانیای كرد، به‌ناوی گه‌لی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و قوربانییانی كاره‌ساته‌كه‌ی هه‌ولێر سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی بەریتانیای كرد.
هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كرده‌وه، هه‌میشه خوازیاری هه‌بوونی پێوه‌ندیی دۆستانه و به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان و عێراقین له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی هاوبه‌ش. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی رای گه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی له‌لایه‌ن سوپای پاسداران كرایه سه‌ر هه‌ولێر به بیانووی ناڕاست و بێ بنه‌ما، زوڵمێكی گه‌وره بوو له گه‌لی كوردستان كرا و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بوو.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا، به‌م جۆره په‌لامارانه ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان ناشكێ، به‌ڵكو به‌هێزتر و پته‌وتر ده‌بێت.
له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی هێمای به‌وه‌شدا، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ گرژی و ئاڵۆزی و تێكچوونی پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك نین، به پێچه‌وانه‌وه ده‌مانه‌وێت پێوه‌ندییه‌كانمان هاوسه‌نگ و دۆستانه بن، به‌ڵام ناچینه ژێرباری سه‌پاندنی بڕیار و سیاسه‌تی خۆسه‌پێن له‌لایه‌ن هیچ وڵاتێك و ده‌ستبه‌رداری به‌ها به‌رز و پیرۆزه‌كانی خۆمان و دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان نابین له ژێر هیچ فشار و په‌لامارێكدا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی