ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

یونامی: ل هێرشا ئيرانێ بۆ سەر هەولێرێ خەڵکێ سڤيل بوونە قوربانی

یونامی: ل هێرشا ئيرانێ بۆ سەر هەولێرێ خەڵکێ سڤيل بوونە قوربانی
رووداو دیجیتاڵ

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێ “بەتووندی هێرشی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر چەند شوێنێکی هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق سەرکۆنە دەکەین، کە بەهۆیەوە خەڵکی مەدەنی بوونەتە قوربانی.”

شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە 10 مووشەک هێرشکرایە سەر هەشت ناوچەی جیاوازی هەولێر، کە پێنج مووشەک لەوانە ئاراستەی ماڵی پێشڕەو دزەیی کران، بەهۆیەوە خۆی و منداڵ و هاوڕێیەکی گیانیان لەدەستدا، دوابەدوای هێرشەکە سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتیی هێرشەکەیان لە ئەستۆگرت و رایگەیاند، “بنکەی سیخوڕیی رژێمی زایۆنیمان کردووەتە ئامانج.”

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت، “دەبێت ئەو هێرشانە بووەستێن کە سەروەریی عێراق و سەلامەتیی خاکەکەی پێشێل دەکەن، جا لە هەرلایەکەوە بێت. دەبێت کێشە ئەمنییەکان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن نەوەک هێرش.”

هێرشەکە لەسەر ئاستی ناوچەکە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا؛ وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکان دەکات و دەڵێت، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا تۆمار دەکات.

هەروەها محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەک لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عراقدا هاتووە، بڕیاریداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشە و، کۆکردنەوەی زانیاری بۆ ئەوەی پاڵپشت بێت لە هەڵوێستی حکومەتی عێراق لەڕووی نێودەوڵەتییەوە لەپێناو پێشکەشکردنی بەڵگەی ورد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، 16ـی کانوونی دووەمی 2024، لەبارەی هێرشەکانەوە رایگەیاند، “جارێکی دیکە هەولێری سەربەرز کرایەوە ئامانجی هێرشی موشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران. بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشە بێ پاساوە، شەهید و برینداری سڤیل هەیە.”

بەگوێرەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، “بە توندی ئەم تاوانە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان شەرمەزار دەکەم. داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکەم هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرامبەر بەم پێشێلکاریەی دەکرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi