ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

لیستا پارتی زێده‌ترین ده‌نگێن كوردان ل نه‌ینه‌وا بدەستڤه‌ئينان

لیستا پارتی زێده‌ترین ده‌نگێن كوردان ل نه‌ینه‌وا بدەستڤه‌ئينان

باسنيوز:

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان لە عێراق ئه‌نجامی به‌رایی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی بڵاو كردەوە، تیایدا لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا دووەم زۆرترین ده‌نگی لەسەر ئاستی پارێزگاكە هێناوە و یەكەم زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی لیستە كوردییەكان به‌ده‌ست هێناوه‌.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان لیستی 197ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا زیاتر لە 127 هه‌زار ده‌نگی هێناوه‌.

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رای گەیاندووە كە له‌ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوادا لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان 127938 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌، لیستی (نه‌ینه‌وا بۆ خه‌ڵكه‌كه‌)ی 141749 ده‌نگی هێناوە، هاوپه‌یمانیی عه‌قدی نیشتمانی 83082 ده‌نگ، هاوپه‌یمانیی سیاده‌ 72787 ده‌نگ، هاوپه‌یمانیی حه‌سمی نیشتمانی 60123 ده‌نگ، هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌دومی نیشتمانی 71156 ده‌نگ، هاوپه‌یمانیی عه‌زم 44764 ده‌نگ، هاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا 45939 ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه‌.

دوێنێ دووشەممە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi