ته‌مموز 21, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فەرماندەيێ گشتيێ هێزێن ناتۆ ل عێراقێ :دێ بەردەوام بین ل سه‌ر مەشق و ڕاهێنانا هێزێن پێشمەرگەى

فەرماندەيێ گشتيێ هێزێن ناتۆ ل عێراقێ :دێ بەردەوام بین ل سه‌ر مەشق و ڕاهێنانا هێزێن پێشمەرگەى
K24 – هەولێر :

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق ئاماژەی بەوە کرد، بەردەوام دەبن لە مەشق و راهێنان کردن بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێ: بنیادنانی ژێرخانێکی بەهێزی سەربازیی و دروستکردنی هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانی لەهەرێمی کوردستان، زامنی سەرکەوتن و پێشخستنی هەرێمی کوردستانە لەئایندەدا.

ئەمڕۆ سێشەممە ( 19-ی کانوونی یەکەمی 2023)، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردۆتەوە، جەنەڕاڵ نیکۆلا پیاسێنتێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق و، میکێلی کامێرۆتا کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەدیوانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبۆوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کارەکانی داهاتووی هێزەکانی ناتۆ و تیمی سەربازی سوپای ئیتاڵیا لەهەرێمی کوردستان خرایە بەرباس، لەگەڵ پرسی بەردەوامیدان بە مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە و کردنەوەی خول لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە وڵاتی ئیتاڵیا.

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ستایشی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوەدا، وڵاتانی هاوپەیمان لە نێویاندا وڵاتی ئیتاڵیا لەماوەی رابردوودا لەرێگەی ڕاوێژکارەکانیەوە هاوکار بووە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەدا لە شەڕی دژی داعش، گوتیشی: قۆناغی ئێستای هێزی پێشمەرگە پێویستی بە هاوکاری زیاتری دۆستەکانیەتی لەهاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی بۆ بنیاد نانی ژێرخانێکی بەهێزی سەربازی و دروستکردنی هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانی پابەند بەدسپلینە سەربازییەکان لەهەرێمی کوردستان، پیشی وابوو دروستکردنی ئەو هێزە زامنی پێشخستن و پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستانە.

لە بەرامبەردا، جەنەڕاڵ نیکۆلا پیاسێنتێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی ناتۆ ئاماژەی بەوە کرد، وەک بەشێک لەئەرکی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی پابەند دەبن بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانیان لەناوچەکەدا، دوپاتی لەوەشکردەوە، هێزەکانیان بەردەوام دەبن لەڕاوێژ پێدان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبواری مەشق و راهێنان.

کونسوڵی گشتی ئیتاڵیاش لە هەرێمی کوردستان باسی گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستانی کرد و خوازیاری فراونکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان بوو لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi