ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئیدریس زۆزانی: دەنگدانا ئاوارەيێن شنگالێ بێ ئاستەنگ ب داوى ھات

ئیدریس زۆزانی: دەنگدانا ئاوارەيێن شنگالێ بێ ئاستەنگ ب داوى ھات

بەرپرسی کەمپەکانی ئاوارەکانی شنگال پێی وایە، پرۆسەی دەنگدانی ئەمڕۆی ئاوارەکانی شنگال بەبێ پێشێلکاری بەڕێوەچووە، دەشڵێ: تەنیا کۆمسیۆن کێشەیەکی دروست کردووە، لە کەمپەکان ناوێکی زۆر ھاتووەتەوە لەگەڵ ئاوارەکانی شنگال کە دیار نییە لەکوێ نیشتەجێن.

ئیدریس زۆزانی سەرپەرشتیاری کەمپەکانی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە ٢٢ بنکەی دەنگدان بۆ ئاوارەکانی شنگال دەنگدانی ئاوارەکان بەڕێوەچوو لەنێو چواردە کەمپی ئاوارەکان ٤٨ ھەزار کەس مافی دەنگدانیان ھەبوو، پرۆسەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتایی ھاتووە و ڕێژەی بەشداریش باشە، بەڵام گلەیی لە کۆمسیۆن دەکەین لە دروستکردنی کێشە بۆ دەنگدانی ئاوارەکانی شنگال.

بەرپرسی کەمپەکانی دھۆک دەشڵێت: یەکێک لەو کێشانەی ئەمڕۆ پەیدابوو ھەبوونی ھەندێ ناوی زیادە بوو لەگەڵ ئاوارەکانی شنگال، بۆ نموونە لە شاریا ناوی سێ ھەزار ٣٠٠ دەنگدەر بۆ دەنگدان گەڕاوەتەوە، بەڵام دوو ھەزار و ٥٠٠ کەس لەو کەمپە مافی دەنگدانیان ھەیە، ئەوانی دیکە ناوی زیادەن نازانین لەکوێوە ھاتوون.

ئیدریس زۆزانی ڕوونی کردەوە: گەڕانەوەی ناوێکی زۆری دەنگدەر کە لەنێو کەمپەکان نین، کێشەی دروست کردبوو، چونکە لەوانەیە ئەو کەسەی ناوی لە کەمپێکی دھۆک گەڕاوەتەوە چووبێتە دەرەوەی وڵات یانیش لە شنگال نیشتەجێیە چەندین ناوی دەنگدەر ھەیە کەس نازانێت کێیە و لەکوێ نیشتەجێیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi