ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

رێبەر ئەحمەد: عێراق و هەرێما کوردستانێ ل سه‌ر پاراستنا پەنابەران دێ دبەردەوام بن

رێبەر ئەحمەد: عێراق و هەرێما کوردستانێ ل سه‌ر پاراستنا پەنابەران دێ دبەردەوام بن
K24 – هەولێر:

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 200 هەزار پەنابەری سووری لە عێراق هەن، هاوکات دەشڵێت: لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بووین لە لەخۆگرتنی پەنابەران.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی گوتارێکدا لە کۆڕبەندی جیهانی پەنابەران لە جنێڤ رایگەیاند، شەپۆلی پەنابەران لە وڵاتانی دراوسێ رووی لە عێراق کردووە، هەروەها دەیان هەزار پەنابەری وڵاتانی دیکە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، کە لە کەمپەکاندا جێگیرکراون.

ئاماژەی بەوەدا، لە عێراق شانازی بەو دەستکەوتانە دەکەن کە هەرێمی کوردستان بەدەستی هێناوە، هاوکات سەرکەوتووبووینە لە لەخۆگرتنی پەنابەران.

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: لە وڵاتی ئێمە دەستووری فیدراڵی و هەرێمی کوردستان هەماهەنگن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی دیکە لەدەستبەرکردنی پەنابەران، ئێمە ئاسایش و پشتیوانیشمان بۆ پەنابەران دابینکردووە بۆ ئەوەی لە عێراق بمێننەوە.

گوتیشی: بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان دۆخێکی زۆر باشمان بۆ پەنابەرەکان فەراهم کردووە، هەروەها ئەگەر بیانەوێت بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان ئەمەش پابەندبوونێکی مۆراڵییە لە دەستووری عێراقدا لە ساڵی 2005 ئاماژەی پێدراوە، کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە یاسایەکی دەستەبەرکردووە بۆ پاراستنی ئەو پەنابەرانەی کە روو لەو وڵاتە دەکەن.

رێبەر ئەحمەد، روونیکردەوە، هەنگاویان ناوە بۆ ئەوەی ئەو کەلێنانەی کە لە دەستووری عێراق هەن پڕبکرێنەوە. لە هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی (UNHCR) رێنمایی تایبەتیان دەرکردووە بۆ ئەوەی کاربکەن لەگەڵ پەنابەران و هەروەها بۆ ئەو کەسانەشی کە داوای پەنابەرێتی دەکەن، “ئێمە بەردەوامدەبین لەو سیاسەتە”.

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی قسەکانیدا راشیگەیاند، پێویستە پەنابەران دڵخۆشبن و سوودمەند بن لە هەموو خزمەتگوزارییەکان وەک تەندروستی و پەروەردە هەموو سێکەتەکانی دیکەی ژیان، پێویستە سوودمنەدبن لە ئاستی نێوخۆیی و فیدراڵی.

رێبەر ئەحمەد، گوتی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستوورێکی ئامادەکردووە بۆ رێکخستنەوەی مافی پەنابەرێتی، ئێمە لێژنەیەکی تایبەتمان هەیە بۆ دیاریکردنی ئەو یاسایانە، پێویستە ئەمەش لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران یەکبگرێتەوە و هەمووان بەیەکەوە هەماهەنگ بن و پێیوستیشە ئێمە بەردەوامبین لە دابینکردنی پەروەردە بۆ پەنابەران لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی منداڵەکانیان و ئەوانەی کە داوای پەنابەرێتی دەکەن پەروەردەیەکی باشیان هەبێت هاوشان لەگەڵ کۆمەڵگەی خۆجێی لە هەرێمی کوردستان.

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، عێراق ئامادەیی و پابەندی خۆی نیشانداوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆخەکانی دیکە بە تایبەتتریش رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشو هەوا و ئەو جەنگەی کە ئێستا لە غەززە هەیە، ترسمان لەوەیە فەڵەستینییەکان زۆریان لێبکرێت و وەک پەنابەر روو لە وڵاتانی دیکە بکەن، بۆیە ئێمە داوای ئاگربەستێی مرۆیی دەکەین بۆ ئەوەی کۆتایی بەو شەڕە بهێندرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi