ههژمارا قوربانيێن بوويهرا سۆران بلندبوو
K24 – سۆران:
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئاگر لە باڵەخانەیەکی ناو بازاڕی سۆران کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و هەوڵی رزگارکردنی هاووڵاتییانی نێو باڵەخانەکە دەدەن.
ئەمشەو هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) ئاگر لە باڵەخانەیەک لە سۆران کەوتەوە کە بەشەناوخۆیی قوتابییانی لەخۆگرتووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند کەسێک بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە لەنێو باڵەخانەکە لەهۆشخۆیان چوون.
بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان کە کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سۆران بە کوردستان24ـی راگەیاند، 11 کەس لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە چەند کەسیتریش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان. هەروەها شەش کارمەندی بەرگری شارستانی برینداربوون.
دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە کە تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەزاندراوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاکەوتنی خێرا و لایەنە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنتۆڵکردنی ئاگرەکە و رزگارکردنی هاووڵاتییانی نیشتەجێی نێو باڵەخانەکە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی