ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا خووندنا باڵا: نێزیکی ملیۆن دۆلاران بۆ دەرچووى و بەربژێرێن تواناسازيێ دێ مه‌زێخين 

وەزارەتا خووندنا باڵا: نێزیکی ملیۆن دۆلاران بۆ دەرچووى و بەربژێرێن تواناسازيێ دێ مه‌زێخين 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕی 900 هەزار و 775 دۆلار [نزیکەی ملیۆنێک دۆلار] شایستەی دارایی بۆ دەرچووان و بەربژێرانی تواناسازی خەرج دەکەن کە 100 کەس دەگرێتەوە.
رۆژی یەکشەممە، 03-12-2023، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، “لە درێژەى هەوڵەکانى د. ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا بۆ دابینکردنى شایستەى دارایی بۆ دەرچووان و کاندیدانى بەرنامەى تواناسازى، بۆ ساڵى دووەم لەم کابینەیەدا و لە قۆناخێکى دیکەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕى 900 هەزار و 775 دۆلار دۆلار بۆ 100 دەرچوو و کاندیدى تواناسازى خەرجدەکات.”

وەزارەتەکە دەڵێت، وەزیری خۆێندنی باڵا دڵنیایی بە دەرچووان و کاندیدانى بەرنامەى تواناسازى دەدات، وەزارەتەکەى لەسەر هەوڵەکان بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنى شایستەى دارایى بۆ سەرجەم دەرچووان و کاندیدانى بەرنامەى تواناسازى و تەواوکردنى پرۆسەى خوێندنیان بە سەرکەوتووى و گەڕانەوەیان بۆ هەرێمى کوردستان بەمەبەستى خزمەتکردن بە سێکتەرى خوێندنى باڵا، زانکۆ، دامەزراوە زانستییەکان و دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری سوودمەندان دەکاتەوە و دەڵێت، رێکەوتی 4/12/2023 بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازی بکەن لەگەڵ هێنانی ئەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە:

1. پشتگیری شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەتی بێ پچڕان دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی.

2. ئەگەر کاندید پێنج ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی، ئەوا پشتگیری پێنج ساڵ خزمەت لەگەڵ خۆی بهێنێت.

3. ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبوو بەهەر هۆکارێك، ئەوا بریکارەکەی دەتوانێت سەردان بکات.

4. ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، پێویست دەکات خۆی ئامادەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi