ئه‌یلول 08, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وه‌زاره‌تا كاره‌بێ : ئاریشه‌یا كاره‌بێ هاته‌ چاره‌سه‌ركرن

وه‌زاره‌تا كاره‌بێ : ئاریشه‌یا كاره‌بێ هاته‌ چاره‌سه‌ركرن

رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، تیمەکانیان گرفتی کوژانەوەی گشتیی تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستانیان چارەسەر کرد.

سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی، 1-12-2023، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “تیمەکانی کارەبا، لەوانە کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان و کۆنتڕۆڵی شارەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی کارەبا گرفتی کوژانەوەی گشتیی کارەبایان چارەسەر کرد و دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە”.

دەشڵێت، “وەزارەتی کارەبا لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ زیادکردنی بەرهەم و گەڕانەوە بۆ بەرنامەی ئاسایی پێدانی کارەبا”.

سەرلەبەیانی رۆژی هەینی، 1-12-2023، وەزارەتی کارەبا لەبارەی کوژانەوەی سەرتاسەریی کارەباوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و گوتی، “بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستمی کارەبای هەرێمی کوردستان روویدا”. گوتیشی، تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتین و “بەمزووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت”.

لە دوێنێ پێنجشەممە، 30-11-2023وە، کارەبای نیشتمانیی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کوژاوەتەوە.

وەزارەتی کارەبا لەبارەی هۆکاری کوژانەوە گشتییەکە روونیکردووەتەوە، کە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی کوردستان كوژانەوە و تیمەکانی وەزارەتی كارەبا دەمودەست کێشەکەیان چارەسەر كرد، بەڵام کاژێر (01:00)ی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی روویدا.

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای ماس کە بەشێکی زۆری کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەکات بە رووداوی راگەیاند، کێشەی کوژانەوەی کارەبا لە وێستگەکانی ئەواندا نییە.

لەگەڵ هاتنی یەکەم شەپۆلی سەرمادا کاژێرەکانی پێدانی کارەبا کەمبوونەوە؛ بە گوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو کە قسەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، لە 24 کاژێردا تەنیا سێ بۆ چوار کاژێر کارەبای نیشتمانی لە هەندێک ناوچەی هەولێر هەیە؛ هەروەها لە سلێمانی نزیکەی 7 کاژێر؛ لە دهۆک 6 بۆ 7 کاژێر کارەبا هەیە و لە هەڵەبجەش کاژێرەکانی پێدانی کارەبا کەمبوونەتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 800 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام لە وەرزە سارد و گەرمەکاندا خواست لەسەر کارەبا بۆ دوو هێندە بەرز دەبێتەوە و کاژێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمتر دەبنەوە؛ ئەوەی پێویستیی هاونیشتمانییان پڕدەکاتەوە موەلیدە ئەهلییەکانن، کە بەگوێرەی بەدواداچوونێکی رووداو، زیاتر لە پێنج هەزار و 500 موەلیدەی ئەهلی لە هەرێمی کوردستاندا هەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi