ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

“هەفتيا داهاتى حکومەتا عێراقێ دێ 700 ملیار دینارێن دى يێن هەرێما کوردستانێ هنێرت”

“هەفتيا داهاتى حکومەتا عێراقێ دێ 700 ملیار دینارێن دى يێن هەرێما کوردستانێ هنێرت”
K24 – هەولێر:

بەگوێره‌ی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکان رایگەیاندووە، پرسی ناردنی سێ 700 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی 10، 11 و 12 دەباتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، تا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

لەسەر ناردنی 700 ملیار دیناری سێیەم بۆ مانگی 9، کە بە پێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بڕیاردرا بەغدا بۆ ماوەی هەر سێ مانگی 7 و 8 و 9 ، 700 ملیار دینار بە قەرز بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ـی راگەیاند، بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا وەزارەتی دارایی رابسپێرێت بۆ ناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە هەمواری یاسای بوودجە، هەمان سەرچاوە بە کوردستان24 راگەیاند، لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەناوخۆیاندا جۆرێک لە رێککەوتنیان کردووە، بۆ ئەوەی هەمواری یاسای بوودجە دوابخرێت بۆ ساڵی داهاتوو و بە دیاریکراوی بۆ دوای پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجییەتی یاسای بودجە هەمواربکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو بڕگەیە لابدرێت کە باس لە ئینفاقی فیعلی دەکات، چونکە ئەو بڕگەیە رێگرە لە ناردنی تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

پێشتریش سەباح سوبحی، ئەندامی لێژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، به‌ کوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئەرێنی بوو و گەیشتوونەتە لێکتێگەشتنێک و پێشنیازەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرز دەکرێنەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هەروەها هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi