ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

باڵیۆزێ تورکیا به‌رهه‌ڤيا وه‌لاتێ خۆ يا ته‌مام بۆ هنارتنا پترۆلا هەرێما کوردستانێ ڕاگه‌هاند

باڵیۆزێ تورکیا به‌رهه‌ڤيا وه‌لاتێ خۆ يا ته‌مام بۆ هنارتنا پترۆلا هەرێما کوردستانێ ڕاگه‌هاند
رووداود دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق جەخت لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان “لە زووترین کاتدا” دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ریزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەت، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیى دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا لە زووترین کاتدا. لەمبارەیەوە باڵیۆزی تورکیا ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردن دەربڕی.”

لە دیدارەکەدا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کران و “جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتووچۆ و گەشتکردن لە نێوان هەردوولادا کرا.”

لە 25ـى ئادارى 2023ـەوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا راگیراوە، لە کاتێکدا بەگوێرەى یاساى بودجە، دەبێت هەرێمى کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى بەغدا بکات بەمەبەستى هەناردەکردنى یان بۆ بەکارهێنانى نێوخۆیی.

رۆژی یەکشەممە، 12-11-2023، شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و ئەندامیێتیی ژمارەیەک بریکاری وەزیر و راوێژکار گەیشتنە هەولێر، وەزیری نەوت دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستانی، بە یەکێک لە مژارە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکان و هۆکارەکانی سەردانەکەیانی باسکرد.

رۆژی 04-04-2023، بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، رێککەوتنێک واژۆکرا، کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بەڵام هێشتا هەناردە دەستی پێنەکردووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi