نێچيرڤان بارزانى: بەرامبەر هەر جۆرە تووندوتيژييه‌کێ دژی کچ و ژنان دێ ڕاوه‌ستين
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژناندا دەڵێت، به‌رامبه‌ر به هه‌ر جۆره تووندوتيژييه‌ک دژى كچان و ژنان و هه‌راسانكردنيان له هه‌ر كوێ و به هه‌ر پاساوێك بێت، ده‌وه‌ستنه‌وه. هەروەها، پشتگیریی خۆی بۆ كه‌مپه‌ينى 16 رۆژه‌ى كار و چالاكييه‌كانى بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان دووپات دەکاتەوە.
رۆژی شەممە 25-11-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، “له‌م رۆژه‌دا یادی هه‌موو ئەو ئافرەتانە دەکەینەوە کە سته‌ميان لێكرا و لەبەر رەگەز و جیاوازییان، ژیانیان لێ سەندرایەوە. هیچ شتێک دادی ئازارى گەورەی خێزان و دایکوباوکانى ئه‌و قوربانييانه نادات. تاكه دڵنه‌وايى بۆ ئه‌وان ته‌نيا ئه‌وه‌يه هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى دادوه‌رى بۆ قوربانييان جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها به پێزانينه‌وه له رۆڵى خانمانى چالاكوان و مامۆستايانى ئايينى و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانين كه به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت، بۆ باشتركردنى دۆخى ئافره‌تان كار ده‌كه‌ن”.
نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 25-11ـی هەموو ساڵێکی وەکو رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان دیاریکردووە. لەم رۆژەدا، لەسەر ئاستی جیهان چالاکی جۆراوجۆر لەو بوارەدا بەڕێوەدەچێت.
نێچيرڤان بارزانى لە راگەیێندراوەکەیدا هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، “له‌م ياده‌دا پابه‌نديمان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه به ئيراده‌يه‌كى پته‌و و به جیدى به‌ره‌نگارى هه‌موو تووندوتيژى و پێشێلكارى و ده‌ستدرێژييه‌ك به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و مافه‌كانيان ده‌بينه‌وه. له هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێوده‌وڵه‌تيش به‌رده‌وام ده‌بين. هه‌رگيز له كار و هه‌وڵدان بۆ بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و دادپه‌روه‌ر و يه‌كسان كۆڵ ناده‌ين”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی