ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

“هەڵبژارتنێن پەرلەمانێ كوردستانێ ل ژڤانێ خۆ دا دێ ئێنه‌ ئەنجامدان”

“هەڵبژارتنێن پەرلەمانێ كوردستانێ ل ژڤانێ خۆ دا دێ ئێنه‌ ئەنجامدان”

وشه‌:

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 25ی شوباتی 2024 بەڕێوە بچێت، دەنگۆی ئەوە بڵاو دەكرێتەوە كە پرۆسەكە دوا بخرێت یان ئەنجام نەدرێت، گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، كە سەرپەرشتیی پرۆسەكە دەكات، دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنەكە لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە “وشە”ی راگەیاند، هیچ هۆكار و بڕیارێك نییە بۆ دواخستن و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، بۆیە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە كە باس لە دواخستن و ئەنجامنەدانی پرۆسەكە لە وادەی خۆی دەكەین.

زیاتر گوتی، هەموو ئامادەسازییەك لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كراوە و هەریەك لە سەرۆك وەزیران و سەركۆماری عێراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە لە وادەی خۆیدا پاڵپشتی و هاوكاریی تەواویان كردووین.

“هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی عێراقیش بە هەمان شێوە لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و هیچ گرفتێكی لەبەردەمدا نییە، لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیان ئەنجام دەدرێن”، جومانە غەلای وای گوت.

شایەنی باسە ئەمڕۆ چوارشەم پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێكی نائاساییدا، پێشنیازی یاسای یەكەم هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی پەسند كرد، كە تیایدا ماوەی كاری ئەنجوومەنی كۆمسیارانی تا دوای بەڕێوەچوون و تەواوبوونی رێوشوێنەكانی پەسندكردنی ئەنجامی هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان درێژ كردەوە، كە بڕیارە لە 18ی كانوونی یەكەمی داهاتوو و 25ی شوباتی ساڵی نوێ بێنە سازكردن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi