سه‌رۆك بارزانى و بۆریس جۆنسۆن كۆمبوون
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد و رۆڵی بەریتانیای لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند و رایگەیاند، “هێشتا مه‌ترسییه‌كانی داعش هه‌ڕه‌شه له سەقامگیری ناوچه‌كه دەکەن.”
رۆژی دووشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2023، سەرۆک مەسعوود بارزانی لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا تاوتوێی پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و هەردوولا جەختیان لە چارەسەری کێشەکان بەپێی دەستوور لەسەر بنەمای رێککەوتن و هاوسەنگی و هاوئاهەنگی کردەوە.
سەرۆک بارزانی دوای پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا “رۆڵی ئەو وڵاتەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند”، بەوپێیەی هێشتا “مه‌ترسیی هزر و ئایدۆلۆژیای داعش ماوه كه به شه‌ڕی سه‌ربازی كۆتایی نه‌هاتووە.”
هەروەها سەرۆک مەسعوود بارزانی راشیگەیاند، “هێشتا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ره‌شه له سەقامگیری ناوچه‌كه دەکەن.”
لای خۆیەوە، بۆریس جۆنسن، خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆک بارزانی دەربڕی و ستایشی کردن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئامادەبوونی لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدا.
دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و بۆریس جۆنسن
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا دەکات
ڕۆژی دووشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2023 لە سەڵاحەدین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بۆریس جۆنسۆن سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد.
بۆریس جۆنسۆن خۆشحاڵی خۆی به‌دیداری سه‌رۆك بارزانی ده‌ربڕی و ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاماده‌بوونی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ‌دا كرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرد، جەختی لە پێویستیی به‌رده‌وامیی هاوئاهەنگی، پشتگیری و هاوبەشی نێوان هه‌ردوولای كرد بۆ به‌رده‌وامبوون له په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه.
سه‌رۆك بارزانی دوای به‌خێرهاتنی بۆریس جۆنسۆن سوپاسی به‌ریتانیای كرد بۆ رۆڵی به‌رزی لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌و پێیه‌ی هێشتا مه‌ترسیی هزر و ئایدۆلۆژیای داعش ماوه كه به‌شه‌ڕی سه‌ربازی كۆتایی نه‌هات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وەشدا كه هێشتا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ره‌شه له سەقامگیری ناوچه‌كه ده‌كات.
پرسی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو. هەردوولا جەختیان لە پێویستی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی به‌پێی ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت کردەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی