تشرینی یه‌كه‌م 15, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دەستپێكرنا هنارتنا پترۆلا هەرێمێ نێزیك بوويه‌  

دەستپێكرنا هنارتنا پترۆلا هەرێمێ نێزیك بوويه‌  

وشه‌:

ئەمڕۆ یەكشەم لە بەغدا محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی وەزارەتی نەوتی عێراقی كرد، تاوتوێی پڕۆژەكانی نەوت و ئەنجامی گفتوگۆكانی لە هەولێر لەگەڵ حكوومەتی هەرێم كرد، كە سەبارەت بە دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیا بەم دواییە بەڕێوە چوو.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سوودانی لە ئەنجامی گفتوگۆكانی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێم ئاگەدار كرایەوە، كە لە هەولێر بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیا بەڕێوە چوو.

هەر ئەمڕۆ ئیبراهیم بەحرولعلووم، وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق بە رۆژنامەوانانی راگەیاند كە هەوڵی رژد بۆ دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوت لە رێگەی توركیاوە هەیە، بەر لە چەند رۆژێك وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، بۆیە لێكگەیشتنی باش بۆ دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم بەم نزیكانە هەیە.

روونی كردەوە، لێكگەیشتنی نوێ لە نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوت دروست بووە، بۆیە پێشبینی دەكرێت دەست پێكردنەوەی هەناردن بكەوێتە كۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، هەفتەی داهاتووش شاندێكی توركیا سەردانی عێراق دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ ئەوانیش.

لە 12ی ئەم مانگە شاندێكی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی وەزیری نەوت، سەردانی هەولێری كرد بۆ باسكردنی بابەتی دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی توركیاوە، ئەو رای گەیاند كە مەبەستیان لێكنزیككردنەوەی بۆچوونەكانە لەگەڵ حكوومەتی هەرێم، ئاشكرای كرد كە یەكەم هەنگاویان گەیشتنە بە رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیا بەرهەمهێنەكانی نەوت و حكوومەتی هەرێم، هاوكات لێكگەیشتن لە نێوان بەغدا و ئەنقەرەش لەو بارەوە هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi