ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پەرلەمانتاره‌ك: ناكۆكیێن بەغدا و ئەنقەرە دەربارەی هنارتنا پترۆلێ دبەردەوامن

پەرلەمانتاره‌ك: ناكۆكیێن بەغدا و ئەنقەرە دەربارەی هنارتنا پترۆلێ دبەردەوامن

وشه‌:

هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە 25ی ئاداری رابردوو لە دوای بڕیارێكی دادگەی ناوبژیوانیی پاریس وەستاوە، كێشەكە دوو رەهەندی سیاسی و تەكنیكی هەیە، ئێستە حكوومەتی عێراق لە سێ لاوە گفتوگۆی دەست پێ كردووە بۆ دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتەكە، ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراقیش ئاماژە دەكات كە كێشەكانی بەغدا و ئەنقەرە لەبارەی دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم بەردەوامن.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو وەزارەتی نەوتی عێراق خەریكی گفتوگۆ بوو لەگەڵ حكوومەتی هەرێم، بەر لەوەش گەڕێك گفتوگۆی لەگەڵ توركیا كردووە، جیا لە كۆبوونەوەكەی ئیمارات لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیاكانی نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، هەر چوار لایەن مەرجیان بۆ دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتەكە هەیە، بۆیە دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم وەستاوەتە سەر رێككەوتنی هەموو لایەنەكان، كە رەنگە ئەوەش پێویستی بە رێككەوتنێكی سیاسی بەر لە تەكنیكی هەبێت.

سەباح سووبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، دوای گەیشتنیان بە چارەسەری، ئێستە هیچ ناكۆكی و كێشە لە نێوان هەردوو حكوومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان لەبارەی دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی توركیا نەماوە، بەڵام تا ئێستە حكوومەتی عێراق كێشەكانی لەگەڵ كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت لە هەرێم چارەسەر نەكردووە، جیا لە مانەوەی خاڵە ناكۆكەكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە، ئەوانیش چارەسەر نەكراون.

روونی كردەوە، لەو بابەتانەی بوونەتە هۆكاری دواكەوتنی دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی توركیا، حكوومەتی فیدراڵ 8500 دیناری وەك كرێی بەرهەمهێنان بۆ بەرمیلێك نەوت دیاری كردووە، ئەو نرخەش گونجاو نییە، چونكە بەپێی گرێبەستەكان، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری نەوت پێویستیان بە 22 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك، بۆ پڕكردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان، بەو پێیەی گرێبەستەكانی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم هاوەبەشین و لەگەڵ گرێبەستە نەوتییەكانی عێراق جیاوازن.

سوبحی ئاماژەی كرد، تا ئێستە دووەم گەڕی گفتوگۆكانی نێوان حكوومەتی عێراق و توركیا دەستی پێ نەكردووە، چەند بەربەستێك بۆ دەست پێكردنەوەی هەیە، چونكە لەسەر بنەمای بڕیارەكەی دادگەی پاریس، عێراق داوای سێ ملیار دۆلار لە توركیا دەكات.

دووپاتی كردەوە، خاڵێكی تری بەربەست بۆ دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتەكە، تێچووی گواستنەوەی نەوتەكەیە لە ناو توركیا، كاتێك حكوومەتی توركیا داوای حەوت دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دەكات، جیا لەوە كۆمپانیای گوێزەرەوەش داوای 13 دۆلار دەكات، ئەوەش دەكاتە 20 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێكی هەناردەكراو لە رێگەی خاكی توركیاوە، ئەو بابەتەش یەكلا نەكراوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi