ڤیزا وهڵاتێ چینێ ب وهڵاتیێن ههرێما كوردستانێ دێ ئێته دان
کوردستان TV
لهمیانهی كۆبوونهوهیهكدا لهنێوان ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و لیۆ جیۆن کونسڵی گشتیی وڵاتی چین لە هەولێر، جهخت لهوه كرایهوه كه بهمزووانه له شاری ههولێرهوه ڤیزای وڵاتی چین به هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان دهدرێت.
له كۆبوونهوهكهدا ئاماژه بهوه درا كه هەموو ئامادەکارییەک کراوە و لە سەرى ساڵى نوێوە لە شاری هەولێر کاروبارى پێدانى ڤیزاى چین لە کونسڵخانەى هەولێر بە هاووڵاتییان بدرێت.
دواتریش گفتوگۆ لە بارەى پڕۆژەى دروستکردنى پارێکێکى گەورە کرا کە بەم نزیکانە بە دیزاینێکى سەردەمییانە و لەسەر شێوازى چینى و بە ڕووبەرى (15 هەزار مەتر چوارگۆشە) لەلایەن کونسڵخانەى چین و بە سەرپەرشتى پارێزگاى هەولێر دەست بە دروستکردنى دەکرێت.
پارێزگارى هەولێر جگە لە دەستنیشانکردنى چەند شوێنێک بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە، سوپاسى ئەو هەنگاوەى کونسڵخانەى چینى کرد و کارەکەى بەرزنرخاند کە لە داهاتوودا دەبێت بە یادگار و دیارییەکى جوانى وڵاتى چین بۆ هەولێرى پایتەخت.
پاشان کونسڵى گشتیى وڵاتى چین بە فەرمى پارێزگارى هەولێرى بانگهێشت کرد بۆ سەردانیکردنى وڵاتى چین و خواستى ئەوەى نیشان دا کە هەولێر پایتەخت ببێت بە دەستەخوشکى یەکێک لە پارێزگاکانى وڵاتەکەى، لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر داوەتەکەى کونسڵى چینى قبووڵ کرد و هیواى خواست لەنزیکترین دەرفەتدا بتوانرێت ڕێککەوتنى دەستەخوشکى هەولێرى پایتەخت لەگەڵ یەکێک لە پارێزگاکانى وڵاتى چین واژوو بکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی