ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

100 ته‌نێن هنارێن هەڵەبجە و زاخۆ ڕەوانەى بازاڕێن ئەوڕۆپا هاتنه‌ کرن

100 ته‌نێن هنارێن هەڵەبجە و زاخۆ ڕەوانەى بازاڕێن ئەوڕۆپا هاتنه‌ کرن

باسنيوز:
وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بڕى 100 تۆن هەنارى ناوخۆ وەک قۆناغى یەکەم ڕەوانەى بازاڕەکانى ئەورووپا کران و پلان بۆ هەناردەکردنى بڕێکى دیکە دانران.

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکراى کرد، بەرهەمى هەناری ناوخۆ لە دەڤەرى زاخۆ و هەڵەبجە دواى ئەوەى خرانە ناو سندووقی تایبەتەوە هەناردەی بازاڕەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا کران.

ئاماژە بەوەش کراوە کە لە قوناغی یەکەمدا بڕی 100 تەن هەناردە کراوە و پێشبینی هەناردەکردنی زیاتر لە 1000 تەن هەنار دەکرێت بۆ یەکێتی ئەورووپا.

جێگەی ئاماژەیە لە ساڵی رابردووەوە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بڕی دوو هەزار تۆن هەنارى هەناردەی بازاڕەکانی وڵاتانى کەنداوی عەرەبی کرد.

لاى خۆیەوە هیوا عەلى، گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “هەنارى هەرێمى کوردستان لە وڵاتانى عەرەبى و ئەورووپا خواستێکى زۆرى لەسەرە بۆیە بەردەوام شاندەکان دێن نموونەى هەنار و بەرهەمەکانى دیکە بۆ وڵاتى خۆیان دەبەن و لەوێ دواى دیارىکردنى کۆمەڵێک مەرج بۆ بەرهەمهێنان و هەڵگرتن و هەناردەکردن، ئێمە دەیکەینە بڕاندو دەست دەکەین بە هەناردەکردنیان.

گوتیشى: “لە گرنگترین ئەو بەرهەمانەش کە لە قۆناغى بڕاندکردن و هەناردەکردنن بریتین لە (هەنگوین، سێو، ترێ).”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi