ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مه‌سرور بارزانی ل دۆر بودجه‌ و مووچه‌‌ى دوو نامه‌يان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرێن عێراقێ دكه‌ت

مه‌سرور بارزانی ل دۆر بودجه‌ و مووچه‌‌ى دوو نامه‌يان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرێن عێراقێ دكه‌ت

باسنيوز:

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرال ده‌نێرێ و داوای لێ ده‌كا به‌شه‌ مووچه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی ئه‌مساڵیش له‌ كاتی خۆیدا بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

پێش كه‌مێك (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8/11/2023)، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە بەغداوە رای گەیاند: لەبارەی مووچە و بودجە، بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دوو نامەی فەرمیی بۆ سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵی ناردووە بەم شێوەیە:

نامەی یەكەم داوا لە سەرۆك وەزیران و ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی دەكات كە ئەو سێ مانگەی ماوە بۆ مووچەی هەرێمی كوردستان بە هەر میكانیزمێك مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت. ئومێد دەكەین لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا ئەم بابەتە دەنگی لەبارەوە بدرێت.

لەبارەی هەمواری یاسای بودجە: 15 رۆژ لەمەوبەر نامەیەكی فەرمیی بۆ سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵیی ناردووە و بۆچوونی هەرێمی كوردستانمان تێیدا ڕوون كردۆتەوە كە چۆن بابەتی مووچە لە بابەتەكانی تر جیا بكەینەوە و نەوت و داهاتەكانی تریش چۆن چارەسەر بكرێن، ئەم بابەتانەمان خستوونەتە ڕوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi