ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دیندار زێباری: دکابینا نه‌هێ دا ئازادیا ڕادەربڕینێ زێده‌تر بوويە

دیندار زێباری: دکابینا نه‌هێ دا ئازادیا ڕادەربڕینێ زێده‌تر بوويە

باسنيوز:

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی، ”تا ئێستا پێنج ڕاپۆرتمان لە چوارچێوەی پلانی هەرێمیدا بە ناوەندە نێودەڵەتییەکان داوە کە هەمووشیان پێداگر بوون بۆ زیادبوونی ئازادیی ڕادەربڕین.

گوتیشی: لە کابینەی نۆیەمدا 22 یاسا دەرچووە کە زۆربەیان داوای ئەنجوومەنی وەزیرانە، لەوانە یاساکانی کار و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و کارتێکەرە عەقڵییەکان و چەندانی تر.

هەروەها گوتی: تا ئێستا 365 هەزار لاپەڕەی بەڵگە و ڕاپۆرتی تاوانەکانی داعش لە کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کۆ کراونەتەوە.

باسی لەوەش کرد: بۆ444 کەس داوای لەسێدارەدان دەرچووە، بەڵام لە کوردستان جێبەجێ نەکراون، ئەویش بەهۆی پابەندی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.

گوتیشی: ئەمساڵ 23 دۆسیەی بازرگانی بە مرۆڤ بەگشتی کە سێ مناڵ و نۆ بازرگانی بە جەستەی مرۆڤ هەر لەو چوارچێوەیەدا 170 کۆمپانیای هێنانی کرێکار خراونەتە لیستی ڕەش، 535 کۆمپانیاش لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

زێباری ڕوونیشی کردەوە: ”ئێستا دوو هەزار و 670 کەسی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە کوردستان دەستگیر کراون کە زیادی کردووە.”

گوتیشی: تا ئێستا ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەکراوه کە نەتەوه یەککرتووەکان چاودێری دەکات، تا ئێستا هێزی بیانی تێدایە، ڕەوشەکە ئاسایی نەکراوەتەوە و دەیان گۆڕی بەکۆمەڵی تێدایە کە بەهۆی ڕەوشی نالەباری شنگال هەڵنەدراونەتەوە.

ڕوونیشی کردەوه که دۆسیەی تیرۆر 1200 گیراوی تیرۆر لە کوردستان هەن، سزادانیش لەسەر تیرۆر بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەش دا: لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، پرۆژەی هەژماری من بۆ فەرمانبەران زۆر گرنکە بۆ نەهێشتنی دووموچەیی. هەروەها لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازداندا ساڵانە 275 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی گەڕاوەتەوە و سیستمی ئەلیکترۆنیی دەروازە سنوورییەکانیش بەکار خراوه بۆ چاودێریی جموجۆڵی ئەو دەروازنە.

36 کەمپی ئاوارە و پەنابەران له کوردستان هەن کە یەک ملیۆن کەسیان تێدا نیشتەجێیە، و ٪80ی خەرجییەکانیان لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە دابین دەکرێت.

ساڵی ڕابردوو 200 جار ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە تۆپباران کراون و هەر ئەوەش هۆکارە کە تا ئێستا 800 گوندی کوردستان ئاوەدان نەکراونەتەوە. بەشی زۆری ئەو تۆپبارانەش بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکەیە لەو ناوچانە، کە بۆ چارەسەری ئەو گرفتەش پێویست بە هەماهەنگیی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایش و لایەنەکانی کوردستان و عێراق و تورکیا و ئێرانیش هەیە.

لە کۆتاییدا دیندار زێباری گوتی: ئێستا 13 هەزار و 249 کەمئەندام له کوردستان تۆمار کراون و مووچەیان هەیە. سەرۆکی حکوومەت بڕیاری داوە ب دابینکردنی زەوی بۆئەو ئافرەتانەی لە شەڵتەرەکانن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi